گۆشەگیریی توندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان گەیشتە ٣٠ مانگ. گۆشەگیری لە هەموو لایەکی جڤاک بڵاوبۆتەوە. بەتایبەت هێرشەکان بەرامبەر تەڤگەری ژنانی کورد زیاتر بووە.
چالاکوانی تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا)، ئەیلەم ساروجا، سەبارەت بە گۆشەگیری و کەمپەینی "لەگەڵ ژن، ژیان، ئازادی بەرەو ئازادی" کە لە ئامانجە سەرەکییەکانی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە، قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.
ساروجا سەرەتا ئاماژەی بەوە کرد، سیاسەتی گۆشەگیری لە ئیمراڵییەوە دەستی پێ کرد، ئێستە بە هەموو جڤاکدا بڵاوبۆتەوە، بەتایبەت بەرامبەر ژنان. هەرکات فشارەکان لە ئیمراڵی توندتر دەبنەوە، فشار و توندوتیژییەکان لەسەر جڤاک و ژنان زیاتر دەبن. بەمەش گۆشەگیری هەڵگری چەندین ڕەهەندی سیاسی و جڤاکییە.
ساروجا دووپاتی کردەوە، ئەگەر لە تورکیا شۆڕشێک سەرهەڵبدات، حەتمەن لەسەر بناغەی پارادایمی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەبێت. چونکە گۆڕینێک لە ئاستی ئەم دەسەڵاتە و زیهنیەتی پیاوسالار بە پێشەنگایەتی ژن و ڕێکخستنی ژنان دەبێت، ئەمەش لەسەر بناغە و ڕۆشنایی پارادایمی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەبێت. ئەوەش پارادایمی دیموکراتیک و ئیکۆلۆژیک و ئازادیخوازی ژنە.
ساروجا ئاماژەی بەوە کرد، کەمپینەکەیان بەگوێرەی فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پێشخراوە، چونکە ئەم فەلسەفە و پارادایمە توانای گۆڕینی جڤاکی هەیە.
ساروجا ڕوونی کردەوە، "ژن، ژیان، ئازادی" تەنها درووشمێک نییە، بەڵکو فەلسەفە و شێوازێکی ژیانە. ئەم فەلسەفەیەش لەلایەن ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئافرێنراوە. ئێمەش بەپێی ئەو فەلسەفەیە دەجووڵێینەوە. هەر بەم فەلسەفەیە ژن و جڤاک ئازاد دەبێت.
لە درێژەی قسەکانیدا ساروجا، ڕایگەیاند، ژنانی تورک پێویستیان بە شۆڕشی ژنانی کورد کە لەگەڵ "ژن، ژیان، ئازادی" شکڵی گرتووە. پێویستە لە تورکیا شۆڕشێکی لەم ڕەنگە سەرهەڵبدات. پێویستە هەموو ژنانی ئەم جوگرافیایە هێڵێکی سیاسی دابمەزرێنن و ڕێکخستن و یەکگرتوویی ژنان هەبێت.
هەروەها دووپاتی کردەوە، ئامانجی سەرەکییان لە کەمپیەنەکە، مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە کە هاوکات ئازادی ئێمەی ژنانە. بۆ ئەم مەبەستە بانگەوازی کرد بۆ ڕێکخستنبوونی هەموو ژنان.