گۆشەگیری ئیمراڵی لە رۆژەڤی میدیای قوبرسدایە
ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا لوکاس فورلارس گۆشەگیری ئیمراڵی بردە ناو میدیای قوبرس. لە میدیای قوبرسدا پرسی گۆشەگیری بوو بە مانشێت.
ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا لوکاس فورلارس گۆشەگیری ئیمراڵی بردە ناو میدیای قوبرس. لە میدیای قوبرسدا پرسی گۆشەگیری بوو بە مانشێت.
لە قوبرس ئالفا نیوز و رۆژنامەی ئالفا نیوز گۆشەگیری لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدووڵا ئۆجالان و دۆخی زانیاری وەرنەگرتن لەبارەی رێبەری گەلی کوردیان لە مانشێتی خۆیاندا بڵاوکردەوە.
رۆژنامەوانی رۆمانی قوبرس ئەلینا ساماتیۆ لە هەواڵێکدا ئاماژەی بە پرسیاری پەیوەست بە گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد کە لەلایەن ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا لوکاس فۆرلاسەوە ئاراستەی پەرلەمان کرابوو.
فۆرلاس وتی، " وڵاتێک کە هێشتا لەناو چاخەکانی ناوەڕاستدایە هاتووە لە دەرگای ئەوروپا دەدات. هیچ هەوڵ و هەنگاوێکی بەرچاو لەلایەن تورکیاوە نەنراوە بۆ ئەوەی لە پرسی بەئەندامبوونی لە یەکێتی ئەوروپادا پەسەند بکرێت. تورکیا چەندین ساڵە بەپێچەوانەی ئەوەی ئەوروپا قایل بکات، پەنا بۆ هەموو رێبازێک دەبات".
فۆرلاس سەرنجی راکێشاوە بۆ سەر دۆخی تورکیا و ئەوەی خستووەتەڕوو، "تورکیا لە پرسی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و ئازادییەکانی مرۆڤەکاندا هەنگاوێکیش بەرەوپێشەوە نەهاتووە. دۆخی دادپەروەری و رۆژنامەوانی زۆر خراپە لەو وڵاتە.
هەروەها فۆرلاس ئەوەی خستەڕوو کە لە تورکیا هەلومەرجی دەستبەسەرکردن زۆر خراپە و رۆژنامەوانان دەکرێنە ئامانج.
لوکاس فۆرلاس باسی لەوەکرد، کە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیکە لە ئیمراڵی چەندین ساڵە ناتوانن لەگەڵ بنەماڵە و پارێزەرانیان دیدار ئەنجام بدەن.
هـ. ب