گەشتی گەنجان لە بەرلین لە دووەم ڕۆژدا بەردەوامە
گەشتی گەنجان لە بەرلین، بە کۆبوونەوەی گەنجانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تێکۆژن) لە شارە جیاوازەکانی ئەڵمانیا، لە دووەمین ڕۆژدا بەردەوامە.
گەشتی گەنجان لە بەرلین، بە کۆبوونەوەی گەنجانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تێکۆژن) لە شارە جیاوازەکانی ئەڵمانیا، لە دووەمین ڕۆژدا بەردەوامە.
ڕۆژی دووەمی گەشتی گەنجان لە بەرلین بە سەردانی گۆڕی کەسایەتی گرنگی شۆڕشی ژنان، ڕۆزا لۆکسەمبۆرگ دەستی پێ کرد.
گەنجان بە خولەکێک ڕێزگرتن ئەو کەسانەیان بیرهێنایەوە کە لە تێکۆشانی سۆسیالیستی گیانیان لەدەستداوە.
وێستگەی دووەم، مۆنۆمێنتی شەڕی سۆڤیەت بوو لە پارکی ترێپ تاوەر. گەنجان وتەکانی سیاسەتمەدارە سۆڤیتەکانیان خوێندەوە و هەڵسەنگاندنیان بۆ کرد. لەکۆتاییدا سەردانی مۆنۆمێنتی ناوەندی پارکەکەیان کرد.
گەنجان بە سیمیناری "ڕۆڵ و گرنگی ژن لە شۆڕشدا" کۆتایی بە ڕۆژی دووەمی گەشتەکەیان دەهێنن.