گۆڤەندی ئەوروپا بەشداری فێستیڤاڵی سەمای گەلی نێونەتەوەیی بوو

گۆڤەندی ئەوروپا بە ناوی کوردستانەوە بەشداری لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی سەمای گەل کرد.

گۆڤەندی ئەوروپا کە لە زۆرێک لە وڵاتانی ئەوروپا کار بۆ زیندووکردنەوەی سەمای فۆلکلۆری کوردی دەکات، بەشداریی لە فێستیڤاڵی سەمای نێونەتەوەیی گەل کرد کە لە نێوان ٧-١١ی ئۆکتۆبەر لە شارەکانی دیانۆ مارینا، سان ڕەمۆ و کاننس لە فەرەنسا و ئیتاڵیا بەڕێوەچوو.

مامۆستای سەمای گەل  گۆڤەندی ئەوروپا دویگو ئۆزکایا دەمیر ڕایگەیاند، فێستیڤاڵەکە ئەرکێکی گرنگی هەیە بۆ بەرەوپێشبردنی کولتووری کوردی و گواستنەوەی بۆ نەوەکانی داهاتوو، سەبارەت بە فێستیڤاڵەکە وتی: "پێش ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەگەڵ لیژنەی ئامادەکاری فێستیڤاڵەکە قسەمان کرد و گوتمان ئێمە وەک کوردستانیانی دانیشتووی ئەوروپا دەمانەوێت بەناوی کوردستانەوە بەشداری ئەم فێستیڤاڵە بکەین. کاتێک داوای بەشداریکردنمان بە ناوی کوردستانەوە وەرگیرا، دوای کۆرۆنا بەردەوام بووین لە چالاکییەکانی سەمای فۆلکلۆری لە ئەڵمانیا و فەرەنسا و سویسرا. لە لایەکی ترەوە لەگەڵ گروپە پسپۆرەکەمان کە لە ٢٢ کەس پێکهاتبوون، بۆ بەشداری لە فێستیڤاڵ درێژەمان بە کارەکاندا.

لە ڤێستیڤاڵەکەدا کە لە دیانۆ مارینا، سان ڕەمۆ و کاننس بەڕێوەچوو، سەمای فۆلکلۆری کوردستان پێشکەش کرا. ئێمە دەرفەتمان بۆ ڕەخسا بە جلوبەرگی ڕەنگاوڕەنگ و یارییەکانی هەرێمی سەرحەد و کۆچگری نمایش بنوێنین. خۆشحاڵ بووین لە بەرنامەیەکی لەم شێوەیەدا کە زیاتر لە ١٥ وڵات بەشدارییان تێدا کرد، سەما و فۆلکلۆری گەلەکەمان بناسێنین. هەروەها دەرفەتی ناسینی سەماکارانی زۆر وڵاتمان بۆ ڕەخسا. لە پرۆسەی داهاتوودا هەوڵ دەدەین لەگەڵیان پێکەوە کار بکەین. هەروەها بەشداریکردنمان لە فێستیڤاڵەکەدا بە دەستکەوتێک بۆ کولتوورەکەمان دەبینین".