گونەش گوموش: دەبێت ناڕەزایەتیەکان بە شێواز و رێبازی جیاواز نیشان بدرێت

گونەش گوموش، سەرۆکی گشتی پارتی کرێکارانی سۆسیالیست سەربارەت به پێویستی تێکۆشانی هاوبەش له دوای ئیدانه کردنی ڕووداوەکەی ساراچانێ، وتی: "دەبێت ناڕەزایەتیە جەماوەرییەکان به شێواز و ڕێبازی نوێ بەردەوام بێت."

گونەش گوموش

ناڕەزایەتییەکان دژی دەستگیرکردنی ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو، سەرۆک شارەوانی ئەستەنبوڵ بەردەوامن. لەگەڵ دەستگیرکردنی ئیمام ئۆغڵو، یەکێک لەو بابەتانەی کە لە کاتی چالاکییە ناڕەزایەتییەکاندا سەریهەڵدا، گرنگی هێڵێکی هاوبەشی تێکۆشان بوو بەرامبەر بە چەوساندنەوەکانی حکومەتی ئاکەپە.

گونەش گوموش، سەرۆکی پارتی سۆسیالیستی کرێکاران(SEP)، هێرشی دژی ئیمام ئۆغڵو و تێکۆشانی هاوبەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) هەڵسەنگاند.

گونەش گوموش ئاماژەی بەوەدا کە هێرش دژی ئیمام ئۆغڵو کودەتایەکی حکومەتی ئاکەپە-مەهەپەیە لە دژی پرۆسەی دیموکراسی و وتی: "کێشەکە تەنها جەهەپە و ئیمام ئۆغڵو نییە، زۆر ئەستەمە حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە جارێکی دیکە لە هەڵبژاردنەکاندا سەربکەون، بەتایبەتی بەرامبەر بە کاندیدە بەهێزەکانی وەک ئیمام ئۆغڵو ئەویش بە پرۆسەی دیموکراسی هەڵبژاردنەکانەوە."

لەسەر ئەم بنەمایە کودەتاکە بە دەستگیرکردنی ئیمام ئۆغڵو ناوەستێت و تا دیاریکردنی قەیومێك بۆ سەرۆکی شارەوانی گەورەی ئەستەنبوڵ و جەهەپە بەردەوام دەبێت. لە لایەک ئاکەپە تۆڵەی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی ٣١ی ئاداری ٢٠٢٤دەکاتەوە کە تێیدا شکستی هێنا. بەم شێوەیە دەیەوێت لە بەکارهێنانی سەرچاوە گشتیەکان ڕێگری لە جەهەپە بکات. هەر چەندە ئەم فشارە بەهۆی کاردانەوە جەماوەریەکانەوە شکا، بەڵام هێشتا بەردەوامی هەیە.

گونەش گوموش ڕایگەیاند، حکومەت دەیەوێت بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی دژی ئیمام ئۆغڵو، دەم پارتی لە پارتێکی ئۆپۆزسیۆن دوور بخاتەوە و گەلی کورد بێلایەن بهێڵێتەوە و وتی: "دەیانەوێت بێمتمانەیی لەنێوان جەماوەری دەم پارتی و جەهەپە و چەپدا دروست بکەن و قووڵتری بکەنەوە. ئەم ئۆپەراسیۆنە لە دەرەوەی ئیمام ئۆغڵو گرنگی خۆی هەیە. جیاوازی بنەڕەتی لە نێوان ئێمە و جەهەپە و ئیمام ئۆغڵودا هەیە، بەڵام ئەگەر ئەم کودەتایە سەربکەوێت، دەسەڵاتێکی تاکلایەنە دادەمەزرێت، لەو حاڵەتەدا هیچ مانایەک بۆ هەڵبژاردن لە وڵاتدا نامێنێتەوە. "ڕێکخستنی چالاکیی ناڕەزایەتی بەهێز و جەماوەری دژی ئەم کودەتایە دەبێت بە ڕێکخستن بکرێت."

گونەش گوموش ئاماژەی بە گرنگی ناڕەزایەتیەکانی گەنجان دا و وتی: "نابێت وەها هەژمار بکرێت کە ئەم تێکۆشانە بەسە. دەبێت ناڕەزایەتی بەردەوام بێت و بە شێواز و ڕێبازی نوێ بەڕێکخستن بکرێت."گونەش گوموش ئاماژەی بەوەدا کە کاتی ڕاپەڕینێکی یەکگرتووانەیە لە دژی فاشیزم و وتی: "کاتی ئەوە هاتووە هەر لە سەندیکاکانەوە هەتا پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوە جەماوەرییە دیموکراتیکەکان بە شێوەیەکی یەکگرتوانە تێکۆشانی جەماوەری پەرە پێبدەن."