بە دیمەن

"هاواری ئازادی" لە بەرلین پیشان دەدەرێت

پۆرترەیتی گەورەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە ناوی "هاواری ئازادی" لە بەرهەمی هونەرمەند عەلی زولفەقار، لە پێشانگای ١٠ ی تشرینی یەکەمی بەرلین پیشان دەدرێت.

لەنێوان ١٠-١٤ ی تشرینی یەکەم لە بەرلین ٤٠ بەرهەمی هونەرمەند عەلی زولفەقار بە ناوی "شەوق" پیشان دەدرێت.

هونەرمەند عەلی زولفەقار لە بەرهەمەکەیدا بەناوی "هاواری ئازادی" وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی لەسەر دارێکی گەورە بە بەکارهێنانی تەکنیکی ڕەنگ ئامادە کردووە. هاوکات لەگەڵ وێنەی چالاکوانی ژینگەپارێزی گریتا سونبێرگ، سیاسەتمەدارانی زیندانیکراو فیگەن یوکسەکداغ و سەلاحەدین دەمیرتاش، وێنەی ئەنتۆنی گرامشی، ڕۆزا لۆکسمبۆرگ، نیلسۆن ماندێلا و چێ گیڤاراش لە پێشانگاکەدا نمایش دەکرێن.

ئاماژە بە گۆشەگیری دەکرێت

عەلی زولفەقار ڕایگەیاند، دەیەوێت لەڕێگەی بەرهەمی "هاواری ئازادی"یەوە تیشك بخاتەسەر گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بەرپرسیارێتییە نێونەتەوەییەکان، گوتی: " بە ئامانجی سەرنج ڕاکێشان بۆ هەلومەرجی گۆشەگیریی عەبدوڵا ئۆجالان و پێویستی بەدیهێنانی ئاشتی نێوان گەلان ئەم بەرهەمەم ئامادە کرد".

لە وێنەیەکی ساڵی ١٩٩١ ـەوە ئیلهام وەرگیراوە

زولفەقار ئاماژەی بەوە کرد بۆ پۆرترێتەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەسەر بناغەی وێنەیەکی ساڵی ١٩٩١ کە لە لوبنان و لەلایەن فۆتۆگرافەر گونەی ئولتونچۆک گیراوە، ئامادەکراوە؛ تێیدا پێنووسی ڕەش بەکارهاتووە و پەنابراوەتە بەر گوزارشتێکی سۆفیگەرییانە.

بەرهەمی "هاواری ئازادی" لە ١ ی تا ١١ تشرینی یەکەم، لەسەر بیلبۆردەکانی ناوەندی شاری بەرلین و شەقامەکانی بەرلین پیشان دەدرێت.