هاوکاری بەسەر گەلدا دابەش ناکرێت
ئەو خۆراکانەی کە شارەوانی گەورەی ئەستەنبوڵ بۆ هاتای ناردووە، چەند مانگێکە بەسەر گەلدا دابەش ناکرێت.
ئەو خۆراکانەی کە شارەوانی گەورەی ئەستەنبوڵ بۆ هاتای ناردووە، چەند مانگێکە بەسەر گەلدا دابەش ناکرێت.
کۆمپانیای یەدەئا کە لە دوای بوومەلەرزەکەی هاتای بەشداری لە سەرجەم پرۆژەکان کردبوو، هەموو کارەکانی بە نیوە چلی بەجێهێشتووە. دروستکردنی نەخۆشخانەکە کە پێش هەڵبژاردن دەستی پێکرا، تا ئێستاش بەردەوامەو تەواو نەبووە. ئەو هاوکارییە خۆراکییانەی کە لە لایەن شارەوانی گەورەی ئەستەنبوڵەوە نێردراوە، تا ئێستاش دابەش نەکراوە.
ئەو بومەلەرزەیەی کە لە ٦ی شوباتی ٢٠٢٣ لە ناوچەی بازارجیخ و ئەلبستانەی سەر بە شاری مەرەش ڕوویدا، و کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر هاتای هەبوو. لە هاتای دەیان هەزار کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون. هەروەها دەیان هەزار خێزانیش بێ ماڵ و حاڵ بوون. هەرچەندە ناوەندی هاتای و ناوچەکانی چەند ڕۆژێک چاوەڕێی هاوکاری بوون، بەڵام حکومەت وەک ناوچەکانی تری بۆمەلەرزە ڕەفتاری لەگەل گەلی هاتای کرد و بوو بە هۆکاری ئەوەی کە زیاتر ئازاربچیژن.
بەپێی ئەو وێنانەی کە بە ئێمە گەیشتوون، ئەو هاوکارییە خۆراکییانەی کە بڕیار بوو بەسەر خەڵکدا دابەش بکرێن، لە ژوورێکی نەخۆشخانەدا دادەنرێت. لەکاتێکدا کە دەبوایە ئەو هاوکاریانە بەسەر گەلی هاتای دا دابەش بکرێت و یارمەتی گەلی ناوچەکە بدرێت بەلان تا ئێستا نازانرێت بۆچی لە نەخۆشخانە دا هێلدراوە.