هاووتەبێژانی پارتی چەپی سەوز: دەنگدەرانی دەرەوەی وڵات دەبێت بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکەن
هاووتەبێژانی پارتی چەپی سەوز داوایان لە دەنگدەرانی دەرەوەی وڵات کرد کە بۆ "گۆڕانکارییەکی پێکەوەیی" بەشێوەی چالاکتر بەشداری لە قۆناغی پرۆسەی هەڵبژاردندا بکەن.
هاووتەبێژانی پارتی چەپی سەوز داوایان لە دەنگدەرانی دەرەوەی وڵات کرد کە بۆ "گۆڕانکارییەکی پێکەوەیی" بەشێوەی چالاکتر بەشداری لە قۆناغی پرۆسەی هەڵبژاردندا بکەن.
هاووتەبێژانی پارتی چەپی سەوز چیدەم کلیچگون ئوچار و ئیبراهیم ئاکن قسەیان بۆ ئاژانسەی هەواڵی فورات (ANF) کرد و داوایەکیان ئاراستەی دەنگدەرانی دەرەوە کرد.
هاووتەبێژانی سەرنجیان راکێشا بۆ سەر گرنگی هەڵبژاردنی ١٤ی ئایار و داوایان لە دەنگدەرانی دەرەوەی وڵات کرد کە لەپێناو دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ زیاتر بەرپرسیارێتیان جێبەجێ بکەن و بە شێوەی کارا بەشداری لە پرۆسەکەدا بکەن.
هاووتەبێژ چیدەم کلیچگون:
"پێکەوە پێشوازی لە قۆناغێکی هەستیار و مێژوویی دەکەین. ئەم هەڵبژاردنە هەڵسەنگاندنی ١٠٠ ساڵی رابردووە. هەروەها هەڵبژاردنێکە کە سەدەی نوێ و داهاتووی نزیک دیاری دەکات.
وەک پارتی چەپی سەوز ئێمە لەگەڵ هاوپەیمانیی رەنج و ئازادی و هاوپەیمانی دیموکراسی و ئازادی کورد لەناو ململانێکەدا لە هەمووان بەهێزترین و لەوە دڵنیا و ئارخەیان بن.
کاتێک مرۆڤ لە هەڵبژاردنی ١٤ی ئایار ورددەبێتەوە و هەڵسەنگاندنی بۆ بکات دەبینرێت کە هێندەی دەنگدەرانی ناوەوە، بەرپرسیارێتی و بەشداری دەنگدەران لە ئەوروپاش زۆر هەستیار و یەکلاکەرەوەیە. بەهۆی چەوساندنەوە و هەڵاواردنی ئابوری، یاسایی و سیاسیی لە لایەن دەسەڵاتەوە کەسوکارمان لە کوردستان و تورکیا ناچار بوون کۆچ بکەن. ئەم دۆخە کاریگەری دەنگدەرانی ئەوروپای گەورەتر کردووە. لەسەروبەندی هەڵبژاردندا ئێمە داوا لە گەلانمان، هەڤاڵانمان لە ئەوروپا دەکەین کە بەشداری لەم پرۆسەیەدا بکەن، دەنگی خۆیان بەکاربهێنن، کەسوکاریشیان لە پرۆسەی دەنگداندا بەشداری پێبکەن.
ئەم هەڵبژاردنە تەنیا بۆ گۆڕینی دەسەڵاتداری نییە، تەنیا سەرکەوتنی پارتێک نییە، پەیوەندی ئەو هەڵبژاردنە بە ئێمە، تێکۆشانمان، ئەو ژنانەی بڕوایان بە تێکۆشانی دیموکراتیک هەیە، بە کوردان، عەلەویەکان، هەموو گەل، ئایینەکان، رەنجدەران و گەنجان لە تورکیا هەیە. پەیوەندی بە بەدەستهێنان و دەستەبەرکردنی داهاتوویەکی دیموکراتیک، یەکسان و ئازادەوە هەیە. بۆیە تا لەدەستمان بێت لە هەموو شوێنێک هەوڵ دەدەین بە تێکۆشان سەربکەوین. لەوەها دۆخێکدا کە رژێمی تاکەکەسی بەم رادەیە پێشرەوی کردووە، ئێمە داوا لە گەلانمان لە ئەوروپا دەکەین کە ببنە بەشێک لەم پرۆسەیە. دروشمی ئێمە بەم جۆرەیە 'ئێمە لێرە دەبین، پێکەوە دەیگۆڕین'، رەنگە لە رووی جەستەییەوە دوور لە یەکتر بین، بەڵام ئێمە پێکەوەین، ئێوە لەوێ و ئێمە لێرە، ئێمە پێکەوەین و ئێمە پێکەوە دەیگۆڕین".
هاووتەبێژی پارتی چەپی سەوز ئیبراهیم ئاکن؛
"ئێمە سپاسی هەموو هەڤاڵان لە دەرەوەی وڵات دەکەین. هەڵبژاردنێکی مێژوویی لە تورکیا بەڕێوە دەچێت. لە ١٤ی ئایاردا دەرگای دۆزەخ دادەخەین و قۆناغێکی نوێ دەستپێدەکەین. دڵخۆشین، پێداگرین، ئێمە پێکەوە گۆڕانکاری دەهێنینە ئاراوە. ئەو کارانەی لە تورکیا دەکرێن زۆر بەنرخ و سەرچاوەی وردەن. جارێکیتر سڵاوتان لێدەکەم و ئێوە دەزانن کە دەنگەکانمان لە دەرەوەی وڵات بۆ ئەو ئەنجامەی لە تورکیا دەمانەوێت، زۆر گرنگن. چاوەڕێی پشتیوانی ئێوەین و هیوای سەرکەوتن دەخوازم".
هـ . ب