کۆمیتەی بەڕێوەبەری تەڤگەری شۆڕشگێڕی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە)، دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەم بەرامبەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕاگەیاندروێکی نووسراوی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "25 ساڵ بەسەر ئەو پیلانگێڕییەدا تێدەپەڕێت کە سیستمی ئیمپریالیستی جیهانی و تورکیا لە دژی ڕێبەری گەلی کورد و سەرۆکی پەکەکە عەبدوڵا ئۆجەلان دەستیپێکرد. کاتێک عەبدوڵڵا ئۆجالان لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨دا ناچار بوو ئەو شوێنەی کە لێی دەمایەوە بەجێبهێڵێت، یەکەم هەنگاوی پیلانگێڕی دەستیپێکرد. لە ١٥ی شوباتی ساڵی ١٩٩٩ بە دیل گیرا و بەردەوام بوو و لەم پرۆسەیەدا بەردەوام ئەشکەنجە دراوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەم شتانە کراوە:
"عەبدوڵڵا ئۆجەلان تا ئێستا لە ئیمراڵی بەدیل گیراوە. ئەم گۆشەگیرییە لە دژی گەلی کورد و هەموو گەلان هێرشێکە. بەڵام گەل و عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئەم پیلانەیانگێڕییەیان پووچەڵکردەوە و تێکۆشان بەردەوام هەیە.
بەرخۆدانی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە لە بەرامبەر گۆشەگیریی قورس نیشان دەدات کە ئیرادەی گەلی کورد بەهێز بووە. ئەشکەنجەی جەستەیی قەد نەیتوانیوە گەڕان بە دوای ئازادی بۆ گەلی کورد لە ناو ببات. لە شاخەوە هەتا شارەکان، لە سەنگەرەکانەوە تا زیندانەکان، تێکوشانی شۆڕشگێڕانە لە هەموو شوێنێک گەورە دەبێت. سەرەڕای سەپاندنی سیخوڕی و گرتن و ئەشکەنجە، شۆڕشی یەکگرتوویی و چالاکیی شۆڕشگێڕانە و باوەڕی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە گەشەسەندنە.
"هێرشە داگیرکارییەکان بە شۆڕشی یەکگرتوویی لەناو دەچن"
ئەم هێرشە داگیرکاری و کۆمەڵکوژی و گۆشەگیرییە بەڕێگەی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە بەردەوامی هەیە. دەیانەوێت هەموو زیندان و شەقامەکان بە هێرشی فاشیزم سەرکوت بکرێن. دەیانەوێت ترس بخەنە ناو دڵی هەموو مرۆڤێکەوە. بەڵام نە پێشتر و نە ئەمڕۆش ئەم ئامانجەکەیان ناگاتە ئەنجام. لە شەقامەکان چالاکیی، لە کارگەکان مانگرتن ، لە چیای ئازاد تەقەی ڕزگاریخوازی ، لە شارەکاندا ڕێپێوانی جەنگاوەران قەد کەم نابێتەوە تا سەرکەوتن تا ئەم پیلانە کۆتایی دێت! هیوای ڕزگاری تورکیا، کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوین و هەموو گەلانی جیهان بەردەوام شین دەبێت.
لەم ڕۆژانەدا هێرشی داگیرکەری زیادی کردووە. فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە هەموو سەرچاوە و بەرهەمهێنەران و خەڵکی ڕۆژئاوای کردۆتە ئامانج. لە لایەکی ترەوە بەرخۆدان لە دژی داگیرکاری و سیاسەتی فاشیزم لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەردەوامە. هەموو شەڕێکی گەریلا بە سەرکەوتن کۆتایی دێت.
پیلانگێڕی ٩ ی تشرینی یەکەم ناگاتە ئامانج. هێرشە داگیرکارییەکانی ٩ی تشرینی یەکەم ناتوانێ هیواکانی ئازادی لەناو ببات. ئەمڕۆ ڕۆژی پەرەپێدانی تێکوشانە. ناوەندی تەواوی ئەم تێکوشانە شۆڕشی یەکگرتووییە. بۆ ئەوەی بەرخۆدان پەرە پێبدەین، پێویستە لەگەڵ گەریلا و جەنگاوەرانی هەبەدەهە بێینە ڕیزی یەکەوە و چالاکییە شۆڕشگێڕییەکان پەرە پێ بدەین. تاکە ڕێگا بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشی پیلانگێڕی و داگیرکارییەکان، چالاکیی شۆڕشی یەکگرتووانەیە. ئەم پیلانانە پووچەڵ دەکەینەوە و داگیرکەران تێکدەشکێنین. پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەم بە ئازادی عەبدوڵڵا ئۆجالان بە تەواوی شکست دەهێنێت! سەرکەوتن بۆ ئێمەدەبێت!"