هەبەدەهە داوای لێپرسنەوەی لە کۆمەڵکوژی گاری ئەنقەرە کرد

کۆمیتەی بەڕێوەبەریی هەبەدەهە بەبۆنەی ساڵیادی کۆمەڵکوژی ١٠ی تشرینی یەکەمی گاری لە ئەنقەرە داوای لێپرسینەوەی لە ڕژیمی فاشیست کرد.

کۆمیتەی بەڕێوەبەریی هەبەدەهە ڕاگەیەندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "لە ساڵیادی کۆمەڵکوژی گار لە ١٠ی تشرینی یەکەمداین".  ٨ ساڵ بەسەر "کۆمەڵکوژی ئەنقەرە"دا تێپەڕبوو. وەک کۆمەڵکوژییەکانی ئامەد و پرسوس، بەرپرسی ڕاستەقینەی کۆمەڵکوژی گاری لە ئەنقەرە، دەوڵەتی فاشیستی تورک و داعشە.

 لەڕاگەێەندراوەکەدا وەها باس کراوە:

"هیوای گەلە ستەملێکراوەکەمان کە لە دەوری شۆڕشی ڕۆژئاوادا گەورە بووە، بە بەرخۆدانێکە لە دەوری ڕاپەڕینەکانی ٦-٨ی تشرینی یەکەمدا و بەرخۆدانی کۆبانێ پەرەیسەند، بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەری، تێکوشانی دژە فاشیستی کە لە کەشوهەوای سیاسیدا سەری هەڵدا. تیکوشانی دیموکراتیکی کرێکاران هێزی خۆی لە ئەزموونی تێکوشانی کرێکاران، گەل و ژنانی خۆراگر وەردەگرت و تێکوشانیان دژی فاشیزم پەرەپێدەدا. ئەمانە هەموویان لە هەمان کاتدا بوونە بنەمای قەیرانی بەڕێوەبردنی فاشیزم.

دەوڵەتی فاشیست نەک هەر بە ڕێکخراوە دەوڵەتییەکان، بەڵکو لەگەڵ هەموو جۆرە ڕێکخراوێکی چەتە و سیخۆڕی شەڕەکانی ڕێکدەخات. بەرگری ڕەوای کرێکاران لە دژی فاشیزم مافێکە. لە ساڵڕۆژی کۆمەڵکوژی گاری لە ١٠ی تشرینی یەکەمدا پێویستە کرێکاران و ژنان ئامرازی پاراستنی ڕەوای خۆیان بخوڵقێنن و ڕێبازەکانیان پەرەپێبدەن و دژی ئەم دڕندەییە فاشیستییە خۆیان ڕێکبخەن. سەرکەوتن لە ڕێگەی بەرفراوانکردنی ڕێکخستن و چالاکییەکانەوە دەکرێت. بەم تێگەیشتن و باوڕەوە پێویستە لەسەر بنەمای مافی پاراستنی ڕەوا تێکوشانی دادپەروەری بگۆڕین بۆ تێکوشانی لێپرسینەوە.

 بۆ ئەوەی لێپرسینەوە لەو کەسانە بکەین کە لە کۆمەڵکوژییەکەی ١٠ی تشرینی یەکەمدا لەدەستمان داون، لە ناو ڕیزەکانی هەبەدەهە_کەبەدەهە خۆتان بە ڕێکخستن بکەن و توڕەیی خۆتان بگۆڕن بۆ چالاکی”.