ئەندامانی بزووتنهوهی شۆڕشگێڕی یهكگرتووی گەلان (هەبەدەهە - HBDH) دەستیان بە چالاکیی "ئێشکگریی ئازادی" کرد و وتیان، گۆشەگیری لە ئیمراڵی دەستیپێکرد و ئێستا لەدژی هەموو گەلانی کوردستان و تورکیادا ئەنجام دەدرێت. ئەندامانی هەبەدەهە داوای بەهێزکردنی تێکۆشانیان کرد.
چالاکیی "ئێشکگریی ئازادی" لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ەوە لەلایەن دەستپێشخەریی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان بۆ مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکردووە و تا ئێستا بەردەوامە.
چالاکییەکە لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا لە گۆڕەپانێکدا بەڕێوەدەچێت، کە بارەگای دامەزراوە ئەوروپییەکانی تیادایە. هەموو هەفتەیەک گروپێک لە کوردانی ئەوروپا و دۆستانیان چالاکییەکە بەڕێوەدەبەن.
لەو چوارچێوەیەدا و لە هەفتەی ٥١٠هەمیندا، واتە چالاکییەکەى ئەم هەفتەیە لەلایەن چالاکوانانی بزووتنهوهی شۆڕشگێڕی یهكگرتووی گەلان (هەبەدەهە - HBDH) بەڕێوەدەچێت و گروپە چالاکوانەکە پێکهاتوون لە باران یاقوت، فەردی توران سۆنمەز، خالس ئالکاس و محەمەد دوزگون.
محەمەد دوزگون بە ناوی گروپی پارتیزانەوە قسەیکرد و وتی، گۆشەگیری لە ئیمرالی دەستیپێکرد و ئێستا لەسەر هەموو گەلان و چەوساوەکان ئەنجام دەدرێت، گۆشەگیری تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتییە.
دوزگون رایگەیاند، پێویستە دەستبەجێ گۆشەگیری کۆتایی پێبێت و وتی: "گۆشەگیری بە بەرفراوانکردنی تێکۆشان لە دژی فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە تێکدەشکێت".
محەمەد دوزگون داوای زیاترکردن و بەهێزکردنی تێکۆشانی دژ بە فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە کرد.
ژ.ت