هەبەدەهە: ڕۆحی بەرخۆدانی ١٤ی تەمموز لە ناو تێکۆشانی یەکگرتووماندایە

کۆمیتەی بەڕێوەبەریی هەبەدەهە خۆڕاگرانی ١٤ی تەمموزی یادکردەوە و وتی: "مەشخەڵی مەزنی بەرخۆدان کە بە ١٤ تەمموز هەڵکرا، لە هەموو چیا و شارەکاندا دەگەشێتەوە."

کۆمیتەی بەڕێوەبەریی بزوتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) بە ڕگەیاندراوێکی نوسراو یادی بەرخۆدانی ١٤ی تەمموزی کردەوە  و دەڵێت: "ماوەی ٤٢ ساڵ بەسەر بەرخۆدانی زیندانی ئامەددا تێپەڕدەبێت، ئەو بەرخۆدانەی لە زیندانی ئامەددا هێنرایە ئاراوە، مەشخەڵی بەرخۆدانێک بوو دژ بە تاریکایەتی ١٢ی ئەیلول گەشێندرایەوە."

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "لە کادرانی پێشەنگی پەکەکە محەمەد خەیری دورموش، بۆ ئەوەی بەر بە تەسلیمبوون و هاوکاری بگرێت، تێکۆشانی بەرخۆدانی ١٤ی تەمووزی ڕاگەیاند کە لەدژی تەسلیمبوون، سیخوری و ئەشکەنجە دەست بە ڕۆژوی مردنی گەورە کرا. لە ناو دادگای گەورەی فاشیستدا وێڕای هەموو گوشار و زۆرداریەکانی  دووژمن بە بڕیاردارییەوە تێکۆشانی پیشاندا و بانگەوازی بۆ بەرخۆدان کرا."

هەبەدەهە لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیندراوەکەدا ئاماژە بەوەدەکات ئەو بەرخۆدانە تا ڕۆژی ئەمڕۆش بەردەوامە و دەڵێت لە دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەبەرخۆداندان و بەم شێوەیە بەردەوام بوو: "لەدژی زیندانیانی وڵاتپارێز و شۆڕشگێڕ هێرش هەیە. خۆبەدەستەوەدان دەسەپێنرێت و سزای هەڕەمەکی دەدرێت. فاشیزم لەبەرامبەر ئیرادەی هەر رێبەر، شۆڕشگێر و وڵاتپارێزێک کە ناتوانێت تەسلمبوونی بەسەردا بسەپێنێت، سات بە سات بەرەو تێکچوون دەچێت. لەبەر ئەوە بەرخۆدانی ١٤ی تەمموز لە هەموو زیندانەکان و بە تایبەت لە ئیمراڵێدا بەردەوامە."

لە کۆتایی ڕاگەیندراوەکەدا هەبەدەهە بانگەوازی بۆ بەرخۆدان دەکات و دەڵێت: "بە بۆنەی ساڵوەگەڕی بەرخۆدانی ١٤ی تەمموزەوە بانگەوازی لە گەلەکەمان دەکەین لە دژی دەوڵەتی تورک کە دەیەوێت هەموو وڵات بکات بە زیندان، ئیرادەی شۆڕشگێڕی کە تێكۆشانی یەکگرتووی گەلان بەهێزدەکات، بە بریاردارییەکی مەزنەوە بەردەوام بکات و لە دژی فاشیزم، باشتر بەشداری ناو هێڵەکانی تێکۆشان ببن."