هەبەدەهە: پێویستە لە دژی هێرشی فاشیستیدا هەموو گەلان یەکێتی خۆیان دامەزرێنن

هەبەدەهە ناڕەزایەتی خۆی لەبەرامبەر هێرشە فاشیستیەکانی سەر قەیسەری نیشاندا و وتی: "پێویستە لە دژی ئەو سیاسەتانەی کە خزمەتی فاشیست دەکات بوەستینەوە و هەموو گەلانی بندەست یەکێتی خۆیان دامەزرێنن."

ڕاگەیاندراوی هەبەدەهە پەیوەست بە هێرشەکانی قەیسەری

کۆمیتەی بەڕێوەبەری تەڤگەری شۆڕشی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) لە دژی هێرشە فاشستیەکانی بەرامبەر سورییەکان ڕاگەیانداوێکی نوسراوی بڵاوکردوە.

لە سەرەتای ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "لە ساڵوەگەڕی قڕکردنەکانی سێواس و چۆرومەدا کە دەوڵەتی تورک لەدژی ڕەنجدەرانی عەلەی پێکیهێنا. لەبەردەوامی هێرشە قڕکارییەکان بۆ سەر گەلی کورد، عەلەوی، ئەرمەنی و ڕومیدا هێرشی سەر پەنابەرانی سوری لە قەیسەری ئەنجامدرا. ئەم هێرشانەش تەواوکەری هێرشە قڕکارییەکانی دەوڵەتی تورکە."

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "ئەم هێرشانەی سەر کۆچبەرە سورییەکان هیچ جیاوازییەکی نیە لەگەڵ سیاسەتی قڕکردن کە لەکوردستاندا لە دژی عەلەوییەکان و هێزە دیموکراتیکەکان ئەنجام دەدرێت. فاشیزم هەموو کاتێک کار لەسەر نانەوەی شەڕدەکات لە نێوان گەلاندا. بۆیە وەک یەکێتیەکی شۆڕشگێڕی تورکیا و کوردستان بانگەوازی لە هەموو کرێکار و ڕەنجدەران دەکەین لەبەرامبەر سیاسەتی ڕەگەزپەرستی و فاشیستدا بوەستنەوە. ئاشکرایە گەر ڕێگری لەم هێرشانە نەکرێت، ئەوە لە داهاتوودا بەرۆکی هەموومان دەگرێتەوە."

لە کۆتای ڕاگەیاندروەکەدا بانگەوازی لە گەلانی تورکیا و باکووری کوردستان دەکات و دەڵێت: "ڕزگاری گەلان پەیوەستە بە تێکۆشانی شۆڕشگێڕی یەکگرتووەوە. ڕوخاندنی فاشیزمی پیاوانی سەردەست، ڕزگاری ژنانە. پێویستە لە دژی ئەو سیاسەتانەی کە خزمەتی فاشیست دەکات بوەستینەوە و هەموو گەلانی بندەست یەکێتی خۆیان دامەزرێنن. پێویستە گەلانمان لەدژی فاشست خۆی بەڕێکخستن بکات و بەشداری ناو ڕیزەکانی میللی و گەریلاکانی هەبەدەهە ببن. بانگەوازی لە هەموو گەلان دەکەین ببنە شەڕڤانی چالاکی ئەم تێکۆشانە. ئەمە دۆزی هەموومانە، ڕزگاربوون و ئازادی ئامانجی هاوبەشی هەموومانە."