'ژنی تێگەیشتوو، ژنێکە کە خۆی دەپارێزێت'

گوڵستان گولۆ، وتەبێژی کۆمیتەی پەروەردەی کۆنگرەی ستار ڕایگەیاند، کە خۆ پاراستنی ژنان پشت بە تێگەیشتن و بەڕێکخستن دەبەستێت و ئاماژەی بەوەدا کە ژنی تێگەیشتوو، ئەو ژنەیە کە خۆی دەپارێزێت.

وتەبێژی کۆمیتەی پەروەردەی کۆنگرەی ستار، گوڵستان گولۆ، سەبارەت بە گرنگی پاراستنی ژنان، میکانیزمی پەروەردەی ئێستا و ڕۆڵی پەروەردە بۆ بەهێزکردنی پاراستنی ژنان لە گەڵ ئاژانسی فورات قسەی کرد.

گوڵستان گولۆ ئەوەی خستەڕوو، لەگەڵ شۆڕشی ڕۆژئاوا، میکانیزمی پاراستن گەیشتە بەرزترین ئاست و ڕایگەیاند، ژنێک کە پێشەنگایەتی کۆمەڵگادا دەکات، پاراستنی کۆمەڵگا بە بنەما دەگرێت و تێکۆشان بۆ ژیانێکی ئیکۆلۆژی دەکات، لەسەر ڕەگ و ڕیشەی ژن تێکۆشان بۆ سەر لە نوێ ژیانەوە بەردەوام هەبووە.

گوڵستان گولۆ ڕایدەگەیەنێت، بۆ مسۆگەرکردنی خۆپاراستنی ژنان، واتە بۆ ئەوەی ژن خاوەنی خۆی بێت، زانابێت، تێگەیشتوو بێت وخۆی بەڕێوەببات، بۆ بەهێزکردنی ئیرادەی خۆی، بە لەبەرچاوگرتنی میراتی کولتووری خوپاراستنی، پەنای بۆ هەموو ڕێگا و ڕێبازێک بردووە و وتی: "لەبەرامبەر فەرز و گوشارەکانی نەریتی کۆمەڵگا و بنەماڵەیی دژی ژنان، بەربەستی داناوە و هاوکات لەگەڵ ئەمەشدا، تێکۆشانی بۆ دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک ئەنجامداوە.

گوڵستان گولۆ سەبارەت بە سیستەمی پەروەردە بۆ تێگەیشتن و خۆپاراستنی ژنان، وتی: "کۆمیتەی پەروەردەیی کۆنگرەی ستار لە شەشەمین کۆنفرانسی کۆنگرەی ستار، بەمەبەستی ئەوەی بتوانێت کۆمەڵگا لەچوارچێوەیەکی دیموکراتیکدا پەروەردە و بەڕێکخستن بکات دامەزرا. لە سیستمی پەروەردەی ئێمەدا مەجلیس و کۆمۆنەکان بە بنەما وەردەگیردرێت و بە پێی ئاستی پەروەردەی گەل کێشەکانی کۆمەڵگا دەخرێنە ڕوو و تاوتوێ دەکرێن، هەوڵەکان بە پێی بەرنامەکانی ناوەندی پەروەردە ئامادەکراون، بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی تێگەیشتنی ژنان، خۆبەڕێوەبردن و تێکۆشان بۆ بەدەست هێنانی مافەکان، هەموو هەفتەیەک پەروەردە بە شێوەیەکی سیستماتیک بەڕێوە دەچێت.

هەنگاوێکی تری گرنگ پرسی پەروەردەی پیاوانە. وەک کۆمیتەی پەروەردەیی کۆنگرەی ستار ئەرکی پەروەردەی پیاوانیشمان لە ئەستۆ گرتووە و پیاوانیش لە پڕۆسەکەدا پەروەردە دەکرێن. کاتێک پیاوان بەشداری دەورەکانی پەروەردە دەبن، بەشداری ناو کۆمەڵگاش دەبن، تەنانەت ئەگەر لە ئاستێکی بەرزیش دا نەبێت تێکۆشان بۆ یەکسانی جێندەری کۆمەڵایەتی دروست دەبێت. بۆ بنیاتنانی پێکەوەژیانی ئازاد، لە پەروەردەکاندا بۆ پیاوان نموونەی بنەماڵەی دیموکراتیک، تێکۆشانی جێندەری بەڕێوەدەچێت."

هەروەها گوڵستان گولۆ سەبارەت بە ڕۆڵی ژنان لە بەرزکردنەوەی ئاستی پەروەردە و بەهێزکردنی خۆپاراستن دا وتی: "بە ڕێگەی سیستەمی پەروەردەوە لە کۆمەڵگەیەکی دواکەوتوو بەرەو کۆمەڵگەیەکی تێگەیشتوو، ژنی تێگەیشتوو، نەتەوەی دیمۆکراتیک دەڕۆین، کۆمەڵگا لە هەموو بوارەکانەوە خۆی بەڕێوە دەبات. واتە ژنێک کە خۆی بناسێت، دەتوانێت خۆی بپارێزێت و بەرامبەر هێرشەکان بە تێکۆشان بوەستێتەوە. بۆیە بە پەروەردە و تێگەیشتنی ژن، خۆپاراستن پەرە دەستێنێ. بۆیە ژنانی زانا و تێگەیشتوو بەردەوام بوونەتە ئامانجی دەوڵەتی تورک و دەوڵەتانی دوژمنی تێکۆشانی ئازادی ژن."

لە کۆتایی قسەکانیدا گوڵستان گولۆ وتی: "دەمانەوێت سیستەمێک لەسەر بنەمای یەکسانی و دیموکراسی بنیات بنێن، دەمانەوێت پیاوێکی دیموکرات، ژنێکی دیموکرات، واتە کۆمەڵگەیەکی یەکسان و دیمۆکراتیک بنیات بنێین. بێگومان بۆ بنیاتنانی ئەم سیستەمە لە بابەتی یەکسانی جێندەری لە شۆڕشی ڕۆژئاوادا تێکۆشانێکی مەزن پێویستە."

هەروەها سەبارەت بە پێشەنگایەتی ژنان لە خۆپاراستن دا وتی: "وەک چۆن ڕۆڵی ژن لە بنیاتنانی کۆمەڵگا گرنگی خۆی هەیە، بەرپرسیاریەت و ئەرکی ژنانیش لەم سەردەمەدا زیاترە، شۆڕشی ڕۆژئاوا وەک شۆڕشی ژنان ناسراوە بۆیە ژنان وەک دەریایەک بەرەو بوارەکانی تر لە جوڵەدان. وەک چۆن ژن لە کۆمەڵگادا ماڵێک بەڕێوە دەبات، دەىێت بەهەمان شێوە لە بەڕێوەبردنی کۆمەڵگادا ڕەوڵی هەبێ، بەشداریکردنی ژنان لە کار و بەڕێوەبردنی کۆمەڵگادا دەبێتە هۆی ئەوەی کۆمەڵگا لە سروشتی خۆی لانەدات، بۆیە پێویستە کۆمەڵگا بە ڕەوڵ و پێشەنگایەتی ژنان گرنگی بدات."