هەبەدەهە یادی پێشەنگانی تەڤگەری شۆڕشگێڕی هیندستانی بەرز ڕاگرت
کۆمیتەی بەڕێوەبەری هەبەدەهە پێشەنگەی تەڤگەری شۆڕشگێڕی هیندستان باساواراج و ٢٧ شەڕڤانی گەلی بە ڕێز و حورمەتەوە یاد کردەوە و سڵاوی لە بەرخۆدانی هەکەپە (ماویست) و سور کرد.
کۆمیتەی بەڕێوەبەری هەبەدەهە پێشەنگەی تەڤگەری شۆڕشگێڕی هیندستان باساواراج و ٢٧ شەڕڤانی گەلی بە ڕێز و حورمەتەوە یاد کردەوە و سڵاوی لە بەرخۆدانی هەکەپە (ماویست) و سور کرد.
کۆمیتەی بەڕیوەبەری تەڤگەری شۆڕشی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) لە ڕاگەیاندراوێکدا بە ڕێزەوە یادی سکرتێری گشتی هەکەپە (ماویستی) نامبالا کەشاڤ ڕائۆ (باساواراج) و ٢٧ ئەندامانی پارت و کۆمیتەی ناوەندی هەکەپەی کردەوە کە لە ٢١ی ئایاری ٢٠٢٥دا لە هەرێمی مادێ کۆمەڵکووژکران و دەڵێت: "کۆمەڵکووژکردنی هاوری باساڤاراج و ٢٧ شەڕڤانی گەل لەلایەن دەسەڵاتدارە پاشڤەڕۆکانی هیندستانەوە شەرمەزار دەکەین و سڵاو لە بەرخۆدانی سوری ماویست دەکەین، کە لەنێو هەلومەرجی زۆر سەختدا بە بڕیاردارییەوە درێژە بە شەڕی شۆڕشگێڕی دەدەن."
لە ڕاگەیاندراوەکەدا سەرنج خراوەتە سەر سەنگینی شۆڕشگێڕی، ڕەنج، کادر و شەڕڤانانی هەکەپە و هاتووە: "شەهیدبوونیان هێزییان بەخشییە تەڤگەری شۆڕشگێڕی. هیشتایش لەو باوەڕەداین بە سوودوەرگرتن لەم قوربانیدانە تەڤگەری شۆڕشگێڕێ بەهێزتر دەبێت و سەرلەنوێ سەربەخۆ دەبێت. پلانە نەگیرەسەکانی دەسەڵاتداری فاشیست تێکدەشكێت، بێگومان سەرکەوتنی کۆتایی بۆ گەلە."
هەبەدەهە لە کۆتاییدا دڵسۆزی خۆی بۆ شۆڕشگێڕانی هەکەپە دووپات کردووەتەوە: "بە گەلانی ڕەنجدەر، شۆڕشگێڕانی هیندستان و هەکەپە (ماویست) دەڵێین لە بەرانبەر ئەم ئۆپەراسیۆنانەدا بەخوێن لەگەڵ شۆڕشگێرانی هیندستانداین و خاوەنداری لە تێکۆشانیان دەکەین و بەرخۆدانیان پیرۆز دەکەین. بە حورمەتەوە سڵاو لە هاوڕێ باساواراج و ٢٧ شەڕڤانی گەل دەکەین، بەڵێن دەدەین لە تێکۆشانی شۆڕشی یەکگرتوو و پشتیوانی ئەنتەرناسیۆنالیستییدا یادییان زیندوو ڕاگرین."