هەبەدەهە: ڕۆژ ڕۆژی خۆ بەڕێکخستنە لە دژی فاشیزم و هەڵوەشاندەنەوەی ئەم دەساڵاتە

هەبەدەهە یادی قوربانیانی پرسوسی کردەوە و سڵاو لە شۆڕشی ڕۆژئاوا کرد و وتی: "هەموو دەرفەتەکانمان سەفەربەربکەین بۆ ئەوەی دەسەڵاتداری فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە تێکبشکێنین. ڕۆژ ڕۆژی خۆبەرێخکستنە لە دژی فاشیزم."

لە لایەن کۆمیتەی بەڕێوەبەری تەڤگەری شۆڕشی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە)ەوە ڕاگەیاندراوێکی لەم شێوەیە بڵاوکرایەوە:

"وێڕای هەموو ڕێگرییەکانی دەسەڵاتداری، سەرهەڵدان لە دژی ستەم و نادادی، لە هەموو ساتەکانی میژوودا سەریهەڵداوە و بەردەوامیش دەبێت. لە هەموو ساتەکانی مێژوودا شۆڕش کە مێژوو و تێکۆشانی بندەستانی پێشخستووە، ئەنجامدراوە."

'بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شۆڕشی ڕۆژئاوا زۆر گرنگە'

لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا باس لە گرنگی شۆڕشی ڕۆژئاوا دەکات و بەم شیوەیە بەردەوام دەبێت: "شۆڕشی ڕۆژئاوا لەمڕۆدا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گرنگیەکی زۆری هەیە، سەرهەڵدان لە دژی ستەم و گوشاری سەر گەلانی باکووری سوریا و گەلی کورد، کە بۆ ئازادی خۆیان تێکۆشان، دامەزراندی ژیانێکی ئازاد و یەکسان و پیشاندانی ئێرادەی شەڕکردنی هاوبەشە. سڵاو لە ١٢هەمین ساڵوەگەڕی شۆڕشی ڕۆژئاوا دەکەین."

لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەدەکات دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە هەر لەسەرەتاوە لە دژی شۆڕشی ڕۆژئاوا هێرشی کردووە و بەردەوامیشە لەو هێرشانە و دەڵێت: "دەسەڵاتداری ئەردۆغان لێگەڕێنی ئازادی گەلی کورد و گەلانی هەرێمەکە وەک هەڕەشەیەک لەدژی خۆی دەبینێت، بۆیە هەموو کاتێک تێکدان و لاوازکردنی شۆڕشی ڕۆژئاوا بووە ئامانجی سەرەکی دەسەڵاتداری فاشیست."

'قڕکارییەکەی پرسوس لەدژی تێکۆشانی هاوبەشە'

لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لە کۆمەڵکوژی پرسوس دەکات و ئاماژە بەوەدەکات ٣٣ گەنج کە بۆ پشتگیریدانی بەرخۆدانەکانی کۆبانێ ڕۆشتبوونە کۆبانێ لە لایەن فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپەوە کوژران و دەڵێت: "قڕکارییەکەی پرسوس هێرشێکی دژ بە تێکۆشانی هاوبەشی گەلانی کوردستان و تورکیایە. هەروەها قڕکردنی گەنجانی ئەنتەرناسیۆنالیست وەک دەستپێکردنی هێرشەکان لەدژی باکووری کوردستان، ڕۆژئاوا و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا دادەنرێت."

'بنەماڵەی بارزانی و پەدەکە هاوکارن بۆ بەجێگەیاندنی ئامانجی فاشیزم'

لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا باس لە فراوانبوونی داگیرکارییەکان دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەکات و دەڵێت: "فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە لەم دوایانەدا هێرشەکانی لەسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایی زیاترکردووە. لەم مژارەشدا بنەماڵەی بارزانی و لە پێناو بەجێ گەیاندنی ئامانجەکانی فاشیزمدا هەموو دەرفەتەکانی سەفەربەرکردووە. فاشیزم کە بەرامبەر تێکۆشانی گەریلا لاوازبووە، هەموو تاوانێکی جەنگ ئەنجام دەدات لە پێناو شکاندی ئیرادەی گەریلادا."

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا هەبەدەهە بانگەوازی سەفەربەری تێکۆشان دەکات و  ئاماژە دەکات بەوەی هەموو تێکۆشانیان لە پێناو بەجێگەیاندنی خەونی ٣٣ گەنجی شەهیدە و دەڵێت: "هەموو دەرفەتەکانمان سەفەربەربکەین بۆ ئەوەی دەسەڵاتداری فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە تێکبشکێنین. ڕۆژ ڕۆژی خۆ بەرێخکستنە لە دژی فاشیزم و گردبوونەوەیە لە دەوری ئاڵای شۆڕشی یەکگرتوودا."