دەستەی جێبەجێکردنی ناوەندیی هەدەپە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە گەڕپێگرتنەکانی سەر سەکۆی «هودا_ پار» لە مێرسین.
نابێت ڕێگە بدەین زەمینە بۆ گەڕپێگرتن خۆشبکرێت
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: «ئەمڕۆ، لە ڕووداوێکدا لەبەردەم سەکۆی یەکێک لە پارتە سیاسییەکان لە شارۆچکەی ئاکدەنیز لە مێرسین، دەزگایەکی قێزەون دامەزرێنن. دەسەڵات دەزانێت بەرامبەر جڤاک دەدۆڕێت. نابێت زەمینە خۆشبکەین تا دەسەڵات گەڕی خۆی بگێڕێت. تۆمەتبارکردنمان لەلایەن ڕاگەیاندنە ترۆڵەکانەوە شەرمەزاردەکەین. ئەمە گەمەیەکی مەترسیدارە، پێویستە هەمووان هۆشیاربن. با ئەندامانی پارتەکەمان و گەلەکەمان ئاگاداری ئەم گەڕپێگرتنانە بن، داوا دەکەین، بە ئیرادەیەکی پۆڵایینەوە درێژە بە خەباتی هەڵبژاردن بدەن».
ف.ق