هەدەپە سەردانی خانەوادەی پۆیرازی کرد

رێکخستنی هەدەپە لە شاری ئیزمیر سەردانی خانەوادەی پۆیرازی کرد.

رێکخستنی شاری ئێزمیری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بە بۆنەی جەژنی قوڕبانەوە سەردانی خانەوادەی دەنیز پۆیرازی کرد کە لە باڵەخانەی هەدەپەدا کوژرابوو. سەرپیل کەمالبەر پەرلەمانتاری هەدەپەی ئیزمیر، بەسریە تەکگوڕ هاوسەرۆکی رێکخستنی هەدەپە لەو شارە لەگەڵ شاندێکی هەدەپە لەلایەن دایە فەهیمە و عەبدوڵلا پۆیراز دایک و باوکی دەنیز پۆیرازەوە پێشوازیان لێکرا.

'ئێوە ناتوانن بە کوشتن بمانترسێنن'

کەمالبەری لە سەردانەکەدا قسەی کرد و وتی، "کۆمەلکوژی و هێرشەکان نامانترسێنن. بە پێچەوانەوە زیاتر پشتگیری، تێکۆشان و یەکگرتن لەگەڵ خۆی دەهێنێت." کەمالبەری هەروەها هیوای خواست جەژن ببێتە مایەی ئاشتی، برایەتی و دادپەروەری.

دایە فاتیمە دایکی دەنیز پۆیراز رایگەیاند، ئەوان بەهۆی لەدەستدانی کچەکەیان هیچ هەستێک بە جەژن ناکەن و لە کۆتاییدا سپاسی خۆی پێشکەش بە شاندەکەی هەدەپە کرد.

عەبدوڵلا پۆیرازی باوکی دەنیز پایرازیش وتی، "ئێمە ئاشتی و برایەتیمان دەوێ. ئێمە دەمانەوێت ئێدی دایکان نەمرن. بژی برایەتی گەلان."

ف.ق