هەدەپە: ئاکەپە و مەهەپە زووڵم لە کرێکاران دەکەن

یاریدەدەری هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە شازیە کۆسە ئەوەی خستەڕوو کە دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە لە کاتی نەخۆشی کرۆنا زووڵم لە کرێکاران دەکات و داوای کرد کە کۆتایی بە کۆد-٢٩ بهێنن.

یاریدەدەری هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە  لە کۆمیسیۆنی ڕەنج ڕاگەیەنراوێکیدا و وتی، " با کۆتایی  بە زووڵمی کۆد-٢٩ بهێنن، ئەو کەسانەی کە لە سەر کارەکانیان دەرکراون دەبێت بگەڕێنەوە سەرکارەکانیان."

' نزیک ٢٠٠ هەزار کرێکاربە شێوەی هەڕەمەکی لەسەرکار دەرکراون'

کۆسە وتی، " دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە بە هەموو شیوەیەک جیاوازی دەکەن و پارە کەڵەکە دەکەن. مافی ژیانی کرێکاران پێشێل دەکەن و میکانیزمی پیلانگێڕی پەیرەو دەکەن. لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، " پێشێلکاری هەرە گرینگ لە دەرکردنی کرێکاران بە بیانووی کۆد-٢٩ لەکارە. بە پێی یاساکە ، خاوەنکار کاتێک کرێکار لە سەر کارەکەی دەردەکات دەبێت لەماوی ١٠ ڕۆژدا هۆکارەکەی بۆ ناوەندی هاوکاری کۆمەڵایەتی ڕوون بکاتەوە. بە گۆڕینی بە ناوی 'کۆد-٢٩' بە بیانووی ' دۆخی پێچەوانەی نیەتی باش و ئەخلاق' یاسای ٢٥ کۆتایی بە یاسای کار دەهێنیت."

کۆسە ئەوەی هێنایە سەر زمان کە سەرمایەداران ئەم هەلەیان بۆ خۆ کردووەتە دەرفەت  و کۆد-٢٩ لەدژی کرێکاران وەک چەکێک بەکار دەهێنن.

لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەدا  هاتووە، " ئێمە مافی کرێکاران بپاریین، پێکەوە بەرخۆدان بکەین و درێژە بە تێکۆشان بدەین. ئێمە بە مسۆگەری سەربکەوین."

ک-ش