هه‌ده‌په‌: له‌ به‌رامبه‌ر شه‌ڕ و داگیركاری پێویسته‌ هاوپه‌یمانی گه‌وره‌تر بكرێت

هه‌ده‌په‌ له‌ ئه‌نجامنامه‌ی كۆنفرانسی گه‌وره‌دا، داوای كرد كه‌ پێویسته‌ له‌ به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی شه‌ڕ داگیركاری هاوپه‌یمانی په‌ره‌ی پێبدرێت و رایگه‌یاند، "له‌ به‌رده‌م چاره‌سه‌ری گه‌وره‌ترین ئاسته‌نگی گۆشه‌گیری له‌ ئیمراڵییه‌".

وته‌بێژی پارتی هه‌ده‌په‌ ئه‌برو گونای له‌ ناوه‌ندی گشتیی هه‌ده‌په‌ ئه‌نجامنامه‌ی كۆنفراسیۆ چواره‌می هه‌ده‌په‌ی ئاشكرا كرد.

گونای وتی، "ئه‌مڕۆ له‌ ئامه‌د خه‌باتكاران و رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاندنی ئازاد ده‌ستگیركران. ئێمه‌ ئه‌و هێرشه‌ شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین. ده‌سه‌ڵاتداری ئاكه‌په‌ هه‌ركه‌ پشتگیرییه‌كانی له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگاوه‌ كه‌مده‌بێته‌وه‌، هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر ئۆپۆزسیۆن، پارته‌كه‌مان و راگه‌یاندن. ئێمه‌ ده‌ستگیری رۆژنامه‌نووسان شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین و رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ ئێمه‌ له‌گه‌ڵ خه‌باتكارانی راگه‌یاندنی ئازادداین.

ئێمه‌ سیستمێكی ئازاد و یه‌كسان داده‌مه‌زرێنین

ئێمه‌ له‌ ٧ هه‌رێم به‌ به‌شداری پیچكهاته‌كانمان له‌ شاره‌كان كۆبوونه‌وه‌مان سازكرد. دواتر كۆنفرانسی ژنان و تێكه‌ڵمان به‌ دروشمی ‘به‌رخودانی گه‌وره‌ و رێپێوانی گه‌وره‌‘ له‌ ٦-٧ی حوزه‌یران به‌ به‌شداری ٦٠٠ نوێنه‌ر له‌ ئه‌نقه‌ره‌ كۆنفرانسی چواره‌می خۆمان سازكرد.

له‌ كۆنفرانسه‌كه‌ماندا له‌سه‌ر گه‌وره‌كردنی هاوپه‌یمانی دیموكراسی، دامه‌زراندنی كۆماری دیموكراتیك، كۆتاییهێنان به‌ گۆشه‌گیری له‌ ئیمراڵی و پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ زیندانه‌كان له‌سه‌ره‌تادا ئێمه‌ له‌سه‌ر قه‌یرانی ئابوری، تاڵانكردنی ژینگه‌، كشتوكاڵ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌رێمی، گه‌نجان، كه‌مئه‌ندامان، په‌نابه‌ران، منداڵ، به‌ساڵاچووان بڕیارمان وه‌رگرت. ئێمه‌ بڕیاره‌كانی چواره‌م كۆنفرانسیۆ ژنانیشمان په‌سه‌ند كرد.

ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه‌ كورد به‌ پێشه‌نگایه‌تی ژنان له‌ رۆژئاوا به‌ده‌ستیان هێناون، هێزه‌ جیهانی و هه‌رێمییه‌كان بێزار ده‌كات، ده‌ستوه‌رداریزلهێزان له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش به‌ پشتگیری له‌ په‌ده‌كه‌ و ده‌سه‌ڵاتداری ئاكه‌په‌ و مه‌هه‌په‌ به‌رده‌وامه‌. هێزه‌ جیهانیه‌كان و هاوكارانیان له‌ هه‌رێمه‌كه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌ زۆر ناوچه‌ی رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست توندوتیژی بڵاوبكه‌نه‌وه‌ و ببنه‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی كه‌ ملیۆنان كه‌س زێدی خۆیان جێبهێڵن.

ئێمه‌ كۆماری دیموكراتیك داده‌مه‌زرێنین

له‌ كۆنفرانسی چواره‌می خۆماندا جارێكی تر جه‌ختمان له‌سه‌ ئیراده‌مان بۆ گه‌وره‌كردنی تێكۆشان كرد. ئێمه‌ له‌سه‌ر بڕیاری خۆمانین كه‌ به‌ یه‌كگرتوویی تێكۆشانی هاوبه‌شی بنده‌ستان كۆماری دیموكراتیك دابمه‌زرێنین. ئه‌م رژێمه‌ كه‌ نكۆڵی هه‌بوونی ناسنامه‌، كولتور، زمان و ئایین و باوه‌ڕه‌ جیاجیاكان ده‌كات كاتی به‌سه‌رچووه‌.

كۆنفرانسی ئێمه‌ بڕیاریداوه‌ تێكۆشان و یه‌كگرتنی هاوبه‌ش به‌هێزتر بكات و بانگه‌وازی تێكۆشانی یه‌كگرتوو بۆ بونیاتنانی داهاتووی یه‌كسان، ئازاد و دیموكراتیك ده‌كات.

رێگایه‌ك كه‌ مرۆڤ بتوانێت توركیا له‌ پارچه‌بوونی گه‌وره‌ كه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی ئاكه‌په‌ و مه‌هه‌په‌ ده‌كرێت رزگار بكات و چاره‌سه‌ری هه‌میشه‌یی بۆ كێشه‌ سه‌ره‌كییه‌كان بدۆزێته‌وه‌، هاوپه‌یمانی دیموكراسیه‌. كۆنفرانسی ئێمه‌ دامه‌زاندنی دیموكراسی به‌هێز بۆ پێكهێنانی سیستمێكی دیموكراتیك و ئازادیخوازی گرتووه‌ته‌به‌ر.

له‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته‌كانی شه‌ڕی ئاكه‌په‌ و مه‌هه‌په‌ و داگیركاری ئێمه‌ هاوپه‌یمانی گه‌وره‌ ده‌كه‌ین

ده‌سه‌ڵاتداری ئاكه‌په‌ و مه‌هه‌په‌ به‌ ره‌زامه‌ندی ناتۆ و هێزه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان و به‌ پشتیوانی په‌ده‌كه‌ له‌ به‌رامبه‌ر باشوری كوردستان ئۆپراسیۆنی ده‌ره‌وه‌ی سنوور ئه‌نجام ده‌دات و بۆ ئه‌وه‌ی رێڕه‌وی وزه‌ دروست بكات و بونیاتی دیموگرافیكی ناوچه‌كه‌ بگۆڕێت، باس له‌وه‌ده‌كات كه‌ باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا داگیر ده‌كات. ئێمه‌ ئه‌و سیاسه‌ته‌ چه‌په‌ڵه‌ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ و به‌ نه‌فره‌تی ده‌كه‌ین. له‌به‌رامبه‌ر شه‌ڕ و داگیركاری، ئێمه‌ ئاشتی ده‌پارێزین و ئێمه‌ هاوپه‌یمانیی ئاشتی گه‌وره‌ده‌كه‌ین.

دۆزی كوردان له‌سه‌ر بنه‌مای دیالۆگ و دانوستانێك كه‌ زه‌مینه‌ی په‌رله‌مانی توركیشی تێدا، پێویسته‌ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م به‌رده‌نگه‌كانی به‌ شێوه‌یه‌كی دیموكراتیك چاره‌سه‌ر بكرێت. به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ نه‌ توركیا دیموكراتیك ده‌بێت و نه‌ ئارامی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت. هه‌ده‌په‌ هه‌مووكات ئاماده‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی و دیموكراتیكی دۆزی كوردان به‌رپرسیارێتی خۆی جێبه‌جێ بكات.

گۆشه‌گیری له‌ ئیمراڵی

به‌ڕێز ئۆجالان ٢٣ ساڵه‌ له‌ گۆشه‌گیرییه‌كی دژواردایه‌ و دیلگیرانی ئۆجالان له‌ به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌ری دیموكراتیك و ئاشتی بۆ دۆزی كورد گه‌وره‌ترین ئاسته‌نگه‌. به‌ گۆشه‌گیری مافی ئاشتی و هیوای گه‌لانی توركیاش ده‌ستبه‌سه‌رده‌كرێت. پێویسته‌ گوێ بۆ بانگه‌وازه‌كانی ئاشتی كه‌ له‌ ئیمراڵییه‌وه‌ دێن بگیرێت. بۆ چاره‌سه‌رییه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای دیالۆگ و دانوستان پێویسته‌ ده‌رگاكانی ئیمراڵی بكرێنه‌وه‌ و مه‌رجی ژیانی ئازادی ئۆجالان ده‌سته‌به‌ر بكرێت.

ژنان ئازادیيان ده‌وێت

له‌به‌رامبه‌ر كوشتنی ژنان، ئه‌شكه‌نجه‌، ده‌ستدرێژی، چه‌وساندنه‌وه‌ی منداڵان و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ره‌نجی ژنان، ئێمه‌ یه‌كگرتن و تێكۆشانی ژنان په‌ره‌پێده‌ده‌ین. ئێمه‌ ده‌ست له‌ هاوسه‌رۆكایه‌تی كه‌ نوێنه‌رایه‌تی یه‌كسانی ده‌كات هه‌ڵناگرین و ده‌ستبه‌رداری په‌یمانی ئیستانبوڵ نابین.

ئێمه‌ به‌ جۆش، بڕیارداری و ئه‌و هیوایه‌ی كه‌ له‌ چواره‌م كۆنفرانسمانه‌وه‌ هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌ به‌ره‌و پێنجه‌م كۆنگره‌ی ئاسایی ده‌چین. هه‌ده‌په‌ خاوه‌نی ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ كه‌ ده‌توانێت هه‌موو كێشه‌كانی توركیا چاره‌سه‌ر بكات و ببێته‌ هیوای گه‌لان. ئێمه‌ داوا له‌ هه‌مووان ده‌كه‌ین ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت هیوا و تێكۆشان په‌ره‌پێبده‌ن، به‌شداری له‌ رێپێوان و به‌رخودانی گه‌وره‌دا بكه‌ن".

هـ . ب