هه‌ده‌په: تاكه رێگه‌ی چاره‌سه‌ری لێكتێگه‌یشتنی دۆڵمه‌باخچه‌یه
هه‌ده‌په رایگه‌یاند، "لێكتێگه‌یشتنی دۆڵمه‌باخچه هه‌م ده‌رفه‌تێكی مێژوویی بوو هه‌م وه‌رچه‌رخانێكی سیاسی بوو. تاقه رێگه‌ی چاره‌سه‌ری لێكتێگه‌یشتنی دۆڵمه‌باخچه‌یه".
هه‌ده‌په رایگه‌یاند، "لێكتێگه‌یشتنی دۆڵمه‌باخچه هه‌م ده‌رفه‌تێكی مێژوویی بوو هه‌م وه‌رچه‌رخانێكی سیاسی بوو. تاقه رێگه‌ی چاره‌سه‌ری لێكتێگه‌یشتنی دۆڵمه‌باخچه‌یه".
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) له راگه‌یه‌نراوێكدا باسی له‌وه‌كردووه، "٢٨ی شوباتی ٢٠١٥ له پێناو دیموكراتیكبوونی توركیا و چاره‌سه‌ری پرسی كورد ده‌رگایه‌كی مێژوویی كرابوه‌وه. لێكتێگه‌یشتنی دۆڵمه‌باخچه بۆ رای گشتیی ئاشكرا كرابوو و رێباز و نه‌خشه‌رێگای دیموكراسی، ئازادی و هیوای ئاشتی كۆمه‌ڵگای توركیا راگه‌یه‌نرابوو. لێكتێگه‌یشتنی دۆڵمه‌باخچه له مێژووی كۆماردا یه‌كێك له به‌ڵگه‌نامه هه‌ره گرنگه‌كان بوو كه ده‌رگای به‌ڕووی دانوستانه دیموكراتیه‌كاندا كردبوه‌وه".
هه‌ده‌په رایگه‌یاند، "له لێكتێگه‌یشتنی دۆڵمه باخچه‌دا ئه‌و رێگه و رێبازانه‌ی توركیا كێشه مێژووییه‌كانی خۆی له گه‌ڵ هێزه‌كانی ناوخۆ چاره‌سه‌ر بكات، هێنرانه سه‌ر زمان و باسیان لێوه‌كرا.
لێكتێگه‌یشتنی دۆڵمه‌باخچه هه‌م ده‌رفه‌تێكی مێژوویی بوو هه‌میش خاڵێكی وه‌رچه‌رخانی سیاسی بوو. له‌و خاڵه وه‌رچه‌رخانه خواست بۆ ئاشتی، به سیاستی به پره‌نسیپ و ئیراده‌وه ده‌سته‌به‌ر بوو. به‌ڵام ئاكه‌په شه‌ڕی هه‌ڵبژارد و توندوتیژی به‌كارهێنا، نكۆڵی له لێكتێگه‌یشتنی دۆڵمه‌باخچه كرد. به توندكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ وه‌ڵامی رۆحی چاره‌سه‌ری لێكتێگه‌یشتنی دۆڵمه باخچه‌یان دایه‌وه و له رێگه‌ی گۆشه‌گیری قورسكراوه‌وه له سه‌ر به‌ڕێز ئۆجالان كۆتاییان به لێكتێگه‌یشتنه‌كه هێنا. گۆشه‌گیری سه‌ر به‌ڕێز ئۆجالان، كه بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی رۆڵی كۆمه‌ڵایه‌تی ئۆجالان دیار و به‌رچاوه، بووه‌ته رژێمی به‌ڕێوه‌بردن.
له‌درێژه‌دا راگه‌یه‌نراوه، "ئه‌و قه‌یرانه فره‌ڕه‌هه‌ندانه‌ی ئێستا توركیا تێیاندایه، ته‌نگه‌ژه جیهانیه‌كان و مه‌ترسیه جیۆپۆلیتیه‌كان ئه‌وه ده‌خوازێت كه دیسان بۆ لێكتێگه‌یشتنی دۆڵمه باخچه بگه‌ڕێینه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی توركیا له قه‌یرانه‌كان رزگاری ببێت و قه‌یرانه جیهانیه‌كان كه‌متر كاریگه‌ری له‌سه‌ر دابنێت، پێویستییه‌كی به‌په‌له‌یه كه بۆ لێكتێگه‌یشتنی دۆڵمه‌باخچه بگه‌ڕێنه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئێمه داوا له هه‌موو ئاكته‌ره سیاسیه‌كانی توركیا ده‌كه‌ین كه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لێكتێگه‌یشتنی دۆڵمه‌باخچه و نه‌ك هه‌ر ئه‌مڕۆی كۆمه‌ڵگای توركیا، به‌ڵكوو داهاتووه‌كه‌شی رزگار بكه‌ن".
هـ . ب