حکومەتی ئێران زیندانییەکی کوردی لەسێدارە دا

حکومەتی ئێران زیندانییەکی کوردی بەناوی کامەران شەێخە ٣٩ تەمەن ساڵی لەسێدارە دا.

بە گوێرەی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ حکوومەتی ئێران زیندانییەکی کوردی بە ناوی کامەران شێخە خەڵکی شاری مەهاباد تەمەن ٣٩ ساڵی لە سێدارە داوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە کامەران شەێخە لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ بە تۆمەتی ئەندامیەتی لە گرووپێکی دینی کە پێشتر دەستگیر کرا بوو لەسێدارە دا. هەروەها ڕاگەیاندراوە شەێخە پێش لەسێدارەدانی لەگەڵ بنەماڵەکەی ڕێگەی چاوپێکەوتنی پێدرا بوو.