هەڵمەتی ١٥ ی ئاب لە تیچینۆ بە ڕێپێوانێک پیرۆزکرا
وڵاتپارێزان جەژنی ژیانەوەی ١٥ ی ئابیان لە تیچینۆ پیرۆز کرد و سڵاویان لە بەرخۆدانی گەریلا کرد.
وڵاتپارێزان جەژنی ژیانەوەی ١٥ ی ئابیان لە تیچینۆ پیرۆز کرد و سڵاویان لە بەرخۆدانی گەریلا کرد.
لە کانتۆنی تیچینۆی سویسرا بە پێشەنگایەتی گەنجانی کورد و تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) ڕێپێوانێک ئەنجامدرا و بەرخۆدانی ئازادی کە پەکەکە لە ١٥ ی ئابی ١٩٨٤ دەستی پێ کرد، پیرۆز کرا.
چالاکوانان لە گۆڕەپانی شاری گیوباسکۆ کۆبوونەوە و بە بەرزکردنەوەی درووشم تا گۆڕەپانی شاری بێلینزۆنا ڕێپێوانیان کرد. درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ئازادی بۆ ئۆجالان" و "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژی بەرخۆدانی گەریلا" و "بژی پەکەکە، یەپەگە" بەرزکرایەوە.
جەماوەر هەڵپەڕکێیان کرد، پاشان چالاکییەکە بە چەپڵە و درووشم کۆتایی هات.