هەپەگە: هێرشەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر بەردەوامە
هێرشەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر بۆ سەر هەرێمەکانی گەریلا لە ئاسمان و زەوینەوە بێ راوەستان بەردەوامە.
هێرشەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر بۆ سەر هەرێمەکانی گەریلا لە ئاسمان و زەوینەوە بێ راوەستان بەردەوامە.
ڕاگەیەندراوی ناوەندی زانیاری و ڕاگەیاندنی هەپەگە بەم شێوەیەیە:
"هێرشەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکراو.
لە ٢٥ی ئادار لە هەرێمی شەهید دەلیل لە ڕۆژئاوای زاپ، تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی دوو جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بوردومان کرا.
هێرشەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر بە فڕۆکەی جەنگ؛
لە ڕۆژانی ٢٦و ٢٧ی ئاداردا فڕۆکە جەنگییەکان ٦ جار ناوچەکانی شاخی سیسەر و دێرەشێ، گرگاشێ و شاخی کۆنیان لە هەرێمی گارێ بۆردومان کرد.
هێرشەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر بە چەکی قورس و تۆپ و دوورهاوێژ.
٢٦و ٢٧ی ئادار لە هەرێمی خاکورک گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی بەرێ زینی شەهید شەریف، لۆلان، گۆشین، سنینێ و کەندەکۆلا ٦٢جار بوردومان کران، لە هەرێمی گارێ گۆڕەپانەکانی دێریش و مژێ، گرگاشێ و شاخی کون و شاخی زەنگیل، شەهید ئامەد، کانی سارکێ و شاخی ڕەشید ٨١جار بوردومان کرا، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی سەرێ مەتینا، بێشیلی و شێلازێ ٣٣ جار بوردومان کرا، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شاخی بەهار، شاخی ئامێدی ٣٤٢جار بوردومان کرا؛ بەگشتی ٥١٨جاران بە چەکی قورس، تۆپ و دوورهاوێژ گۆڕەپانەکان بۆردومان کراون.