هێرش بۆ سەر چاندی کوردی قبووڵ ناکرێت
پەرلەمانتاری دەم پارتی وان مەحمود دیندار و هاوسەرۆکی دەبەپەی شارەکە، هارون ئۆکای ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر هێرشەکان بۆ سەر چاند و زمانی کوردی و بانگەوازیان لە حکومەت کرد، دەست لەم سیاسەتی جیاکارییە هەڵبگرێت.
پەرلەمانتاری دەم پارتی وان مەحمود دیندار و هاوسەرۆکی دەبەپەی شارەکە، هارون ئۆکای ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر هێرشەکان بۆ سەر چاند و زمانی کوردی و بانگەوازیان لە حکومەت کرد، دەست لەم سیاسەتی جیاکارییە هەڵبگرێت.
پەرلەمانتاری دەم پارتی وان مەحمود دیندار و هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە)ی شارەکە، هارون ئۆکای دووپاتیان کردەوە هێرشە نەژادپەرستییەکان بۆ سەر چاند و زمانی کوردی و زیاتربوون و گوتیان: "سەرەڕای هەموو هێرشەکان، کوردان زیاتر بە چاند و زمانی خۆیانەوە دەژین و هیچ هێزێک ناتوانێت ڕێگە لەمە بگرێت".
مەحمود دیندار ئاماژەی بەوە کرد پاساوی جۆراوجۆر دەهێننەوە، بەڵام هیچ کامیان یاسایی نیین، ئەم پاساوانە بە بڕیاری دادگای دەستووری ڕەتکراونەتەوە، گوتی: "زمانی کوردی هۆکاری هەبوونمانە، کاری لەم جۆرە قبووڵ ناکرێت".
بانگەوازی لە وەزیری داد و وەزیری ناوخۆ کرد دەست لەم سیاسەتە هەڵبگرن، گوتی: "لە شەقام و ئاهەنگ و هەموو جێگەیەک، بە چاندی خۆمان دەژین، کەس ناتوانێت ڕێگە لەمە بگرێت. گەلەکەمان لە هەموو جێیەک هەڵپەڕکێی خۆیان دەکەن و گۆرانی دەڵێنەوە. هیچ کەس ناتوانێت ڕێگە لەمە بگرێت".
هاوسەرۆکی دەبەپەی وان، هارون ئۆکای ڕایگەیاند ئەم سیاسەتە دژی چاندی کورد زیان بەم جوگرافیایە و هەموو گەلان دەگەیەنێت، گوتی: "حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە لە ئابووری و سیاسەتی دەرەوەدا تەنگەتاو بووە، هەوڵدەدات ئەم کەموکوڕییە لەڕێگەی هێرشکردنە سەر کوردان بشارێتەوە. وەک چۆن دوێنێ ئەم توندوتیژی و قەدەغەیەمان قبووڵ نەکرد، لەمەودواش قبووڵی ناکەین".