بە دیمەن

هێرشە داگیرکارییەکان لە مارسیلیا شەرمەزارکرا

کوردستانیان لە مارسیلیا دژی هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک ڕێپێوانیان کرد و بانگەوازیان کرد: "هەموو کوردانی شکۆمەند وەرن لەدەوری بەرخۆدانی داستانئامێزی گەریلاکانی ئازادی کوردستان کۆببینەوە".

لەسەر بانگەوازی سەفەربەری سەرتاسەری کۆنگرەی جڤاکە دیموکراتیکەکانی کوردستانیانی ئەوروپا (کەجەدەکە-ئە) دژی هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان لە شاری مارسیلیای فەرەنسا گردبوونەوەیان ئەنجامدا.

کوردستانیان سەرلەئێوارە لە گۆڕەپانی بێل دێ مای کۆبوونەوە و پانکارتیان هەڵگرت کە هاوکاری ئەردۆگان بۆ چەتەکانی داعش ئاشکرا دەکات.

هاوسەرۆکی ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی مارسیلیا ئەرهان کارایازی ڕایگەیاند دەوڵەتی تورک بۆ قڕکردنی گەلی کورد و لەناوبردنی دەسکەوتەکانی گەلی کورد هاوکاری هەموو هێزە پاشڤەڕۆکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین و جیهان دەکات، بۆ ئەمەش هەموو دەرفەتەکانی سەفەربەر کردووە. کارایازی تیشکی خستەسەر خیانەتی پەدەکە و بنەماڵەی بارزانی و گوتی: "بنەماڵەی بارزانی ئیتر ئاستی خیانەتی تێپەڕاندووە و بۆ بەرژەوەندی بنەماڵەکەیان تەواوی باشووری کوردستان پێشکەشی کۆماری داگیرکەری تورک دەکات".

هەروەها هێرشی دەوڵەتی تورکی بۆ سەر خەباتکارانی چاپەمەنی ئازاد لە شەنگال و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزار کرد، سڵاوی نارد بۆ بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، بانگەوازی کرد: "هەموو کوردانی شکۆمەند وەرن لەدەوری بەرخۆدانی داستانئامێزی گەریلاکانی ئازادی کوردستان کۆببینەوە".

گردبوونەوەکە بە بەرزکردنەوەی درووشم کۆتایی هات.