هێرشەکانی داگیرکاری لە ئۆبەرهاوزن و دۆرتموند شەرمەزار کران
لە شارەکانی ئۆبەرهاوزن و دۆرتموند، هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا بە چالاکی شەرمەزار کرا.
لە شارەکانی ئۆبەرهاوزن و دۆرتموند، هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا بە چالاکی شەرمەزار کرا.
لە شارەکانی ئۆبەرهاوزن و دۆرتموندی ئەڵمانیا، هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا بە چالاکی شەرمەزار کرا.
ئۆبەرهاوزن
کوردستانیان لە شاری ئۆبەرهاوزن، لەسەر بانگەوازی دەکتەم لەبەردەم وێستگەی شەمەندەفەری شارەکە کۆبوونەوە، هێرشە داگیرکارییەکانی سەر ڕۆژئاوایان شەرمەزار کرد. دۆستە ئەڵمانەکانی کوردان بەشداری چالاکییەکە بوون. لە چالاکییەکەدا ئاڵای یەپەگە و یەپەژە هەڵگیرا و درووشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "بژی یەپەگە" و "بژی یەپەژە" بەرزکرایەوە.
چالاکییەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان دەستی پێ کرد، هاوسەرۆکی دەکتەم_دویسبۆرگ ئەحمەد کۆبانێ و لەسەر ناوی ڕێکخراوی گەنجانی تامیلی ئۆبەرهاوزن و پارتی چەپ قسەکرا.
لە وتەکاندا هێرشە داگیرکارییەکان شەرمەزار کران، گوترا: "پێویستە گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ هەڵبگیرێت، ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بکرێت".
ڕاگەیاندراوی کۆن_مەد بە زمانی ئەڵمانی و کوردی خوێنرایەوە، بانگەواز بۆ پاراستنی ڕۆژئاوا کرا.
چالاکییەکە بە درووشمی "بژی بەرخۆدانی گەریلا" و "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "بژی بەرخۆدانی یەپەگە/یەپەژە" و "تیرۆریست ئەردۆگان" و "کوردستان دەبێتە گۆڕستانی فاشیزم" کۆتایی هات.
دۆرتموند
لە ناوەندی شاری دۆرتموند دژی هێرشە داگیرکارییەکانی سەر ڕۆژئاوا گردبوونەوەیەک ئەنجامدرا. لە گردبوونەوەکەدا ئاڵای یەپەگە و یەپەژە و ڕێبەر ئاپۆ هەڵگیرا. لە گردبوونەوەکەدا درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "پشتیوانی نێونەتەوەیی" بەرزکرایەوە.
لە گردبوونەوەکەدا قسەکرا و تیشکخرایە سەر هێرشە داگیرکارییەکانی سەر ڕۆژئاوا.
گردبوونەوەکە بە بەرزکردنەوەی درووشم کۆتایی هات.