هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بە "گازی کیمیایی" لە لەندەن ئیدانە کرا
کوردان لە بەردەم پەرلەمانی بەریتانیا کۆبوونەوە و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بە "گازی کیمیایی"-یان بۆ سەر هێزەکانی گەریلا ئیدانە کرد.
کوردان لە بەردەم پەرلەمانی بەریتانیا کۆبوونەوە و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بە "گازی کیمیایی"-یان بۆ سەر هێزەکانی گەریلا ئیدانە کرد.
کوردان لەسەر داوای ئەنجوومەنی گەل لە لەندەن لە بەردەم بینای پەرلەمان کۆبوونەوە و دروشمەکانی "تیرۆریست ئەردۆغان"، "بکوژ دەوڵەتی تورک" و "بژی سەرۆک ئاپۆ"یان وتەوە.
کوردستانیان لەگەڵ دۆستەکانیان لەگەڵ وێنەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئاڵاکانی یەپەگە، یەپەژە و کەجەکەیان بەرزکردبووە.
چالاکوانان داوایان لە پەرلەمانی بەریتانیا کرد، کە لە دژی دەوڵەتی تورک دەست بەکار بێت و کۆتایی بە فرۆشتنی چەک بە دەوڵەتى تورکی داگیرکەر بهێنن.
ئەوانەى لە چالاکییەکەدا وتەیان پێشکەشکرد رایانگەیاند، دەوڵەتی تورک لە دژی گەلی کورد تاوانی شەڕ ئەنجام دەدات و دەبێت دەوڵەتی تورک و ئەردۆغان لەبەر ئەوە دادگایی بکرێن.
ئەرجان ئاکبال بە ناوی ئەنجوومەنی گەلی کورد لە چالاکییەکەدا وتەیەکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، بەریتانیا بە فرۆشتنی چەک بە دەووڵەتی تورک دەبێتە هاوبەشی تاوانەکانی شەڕ و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتیی ئەو دەوڵەتە فاشیستییە.
ئاکبال راشیگەیاند، دەوڵەتی تورک لە دژی کوردان سیاسەتی دڕندانە و بەربەریانە بەڕێودەبات و هاوکات هاوکاریی چەتە بەبەرییەکانیش دەکات.
چالاکییەکە بە وتنەوەى دروشم کۆتایی پێهات.
ژ.ت