لە دوای پێشهاتەکانی سووریا و ڕووخانی ڕژێمی بەعس، هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە چڕی و ئامانجترەوە ماوەی ٥٩ ڕۆژە لەسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامە. لەو هێرشانەدا وێڕای بە ئامانج گرتنی ژێرخانەی هەرێمەکە، تا دێت هۆڤانەتر هێرشی سەر کەسانی مەدەنی دەکات. لە ٨ی کانوونی دووەم تا ٣٠ی کانوونی دووەم تەنها لە هێرشەکانی سەر بەنداوی تشریندا ٢٣ کەس شەهید بوون، ٢٢٠ی دیکەش بریندار، ل نێوان ٨ی کانوونی دووەم تا ١ی شوبات لە هێرشی سەر شارە جیاوازەکانی هەرێمەکە ١٨ کەس شەهید بوون، ٣٨ی دیکەش بریندار. بە گوێرەی ئاماری دەستەی تەندروستی ئیدارەری خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە ئەنجامی هێرشەکاندا لە ٨ی کانوونی دووەم تا ١ی شوبات (٢٥ ڕۆژ) ٤١ کەس شەهید بوون، ٢٥٨ی دیکەش بریندار بوون.
ئاماری شەهیدەکان بەم شێوەیە:
٨ی کانوونی دووەم: مستەفا عەبدەی، عەلی عەباس، زۆزان حەمۆ، کەریم ئەحمەد ئەل حەمەد، ئازاد فەرحان محمەد حەسەن.
١٥ی کانوونی دووەم: عومەر حسێن دەروێش، عوسمان موستەفا ئیبراهیم، هێزا محمەد، ئەدەهەم عەلی، ڕۆنیزا مستەفا.
١٨ی کانوونی دووەم: کێفۆ عوسمان، مەنیجە حەیدەر، موزەفەر محمەد، عەبدول قادر ئیبراهیم، ئەکرەم ڕەخۆ، محمەد قاسۆ.
١٩ی کانوونی دووەم: شانۆکار جومعە خەلیل (باوکی تەیار)
٢١ی کانوونی دووەم: محێدین عومەر
٢٢ی کانوونی دووەم: محمەد شەفیق ئیسماعیل، خەزنە یوسف
٢٥ی کانوونی دووەم: عەگید، محمەد خەلیل
٢٦ی کانوونی دووەم: ئاسیا حەمەد ئەل حسەین
٢٨ی کانوونی دووەم: موهەنەد محمەد عەبدی، مستەفا فایەق، تالیب مەحمود عیسا، محەمەد ئەل عیسا، حەسەن عیسا عیسا، ئەحمەد عیسا، محمەد ئەحمەد ئەل عەلی، ئەحمەد عیسا عەلی، مستەفا عارف، حەسەن یاسر، عوبەید قەسمۆ ئەل ئەحمەد، سلەیمان ئەحمەد عیسا، ئیبراهیم عبدولعەزیز عبدوڵا، حەسەن عبدولعەزیزن عەبدوڵا، جەمیل ئەل دەحام.
٢٩ی کانوونی دووەم: ئازاد عەلی مەحمود، شێرۆ مەشید.