هێرشەکانی سەر چاندی کورد لە دویسبۆرگ شەرمەزارکرا
هێرشەکان بۆ سەر چاندی کورد لە شاری دویسبۆرگی ئەڵمانیا بە چالاکی شەرمەزار کرا.
هێرشەکان بۆ سەر چاندی کورد لە شاری دویسبۆرگی ئەڵمانیا بە چالاکی شەرمەزار کرا.
کوردستانیان لەسەر بانگەوازی دەکتەمی دویسبۆرگ لە ناوەندی دویسبۆرگ کۆبوونەوە، هێرشەکانی سەر چاندی کوردیان شەرمەزار کرد.
لە چالاکییەکەدا ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە، تیشکخرایە سەر فشارەکان بۆ سەر زمان و گۆرانی و هەڵپەڕکێی کوردی، دەوڵەتی تورک هەوڵدەدات بە قەدەغەکردنی زمان و چاند و مۆسیقای کوردی، ئەم میراتە لەناوببات. گوترا: "قەدەغەکردنی مۆسیقای کوردی، بێدەنگکردنی دەنگی گەلێک و نکۆڵیکردنی هەبوونی ئەو گەلەیە. دژی ئەم فشارانە دەنگی خۆمان هەڵدەبڕین و ناهەقییەکان دژی چاند و مۆسیقای کوردی شەرمەزار دەکەین".
گەنجان بەدەم گۆرانی کوردییەوە هەڵپەڕین و درووشمیان بەرزکردەوە و دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد.
چالاکییەکە بە بەرزکردنەوەی درووشم کۆتایی هات.