هێرشکردن بۆ سەر بەهاکانی کوردان شەرمەزارکرا
لە مێرسین هێرشەکان بۆ سەر زمان و چاندی کوردی شەرمەزارکرا و پەیامدرا "دەبێت هەموو کەسێک ڕاستی کورد و زمانی کوردی و کوردستان قبووڵ بکات".
لە مێرسین هێرشەکان بۆ سەر زمان و چاندی کوردی شەرمەزارکرا و پەیامدرا "دەبێت هەموو کەسێک ڕاستی کورد و زمانی کوردی و کوردستان قبووڵ بکات".
پلاتفۆرمی ڕەنج و دیموکراسیی مێرسین دژی هێرشەکان بۆ سەر زمان و چاندی کوردی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بەست.
هاوسەرۆکی لقی مێرسینی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە) غازی ئینجی ئاماژەی کرد بە دەستگیرکردنی کوردان بەهۆی هەڵپەڕکێ و گۆرانی کوردییەوە، گوتی: "ئەمە هێرش دژی ئازادی بیرکردنەوە، دەستوەردانە لە ژیانی تایبەت و تاوانە بەرامبەر بەها چاندییەکان".
هاوسەرۆکی دەم پارتی مێرسین، ڕەشاد ئاشان گوتی: "کاتێک دەڵێین کورد و کوردستان ڕاستییەکی ئەم وڵاتەن، ئەوان دەڵێن "دەبێت کورد ببێتە ئەو کوردەی ئێمە دەمانەوێت. ئەمە چەند ڕۆژە هێرشی سیستەماتیک بەردەوامە. ئێمە کوردین، زمانمان کوردییە، وڵاتی ئێمە کوردستانە، دەبێت هەموو کەسێک ئەم ڕاستییە قبووڵ بکات".