هێرشی کیمیایی دەوڵەتی تورک لە تۆرۆنتۆی کەنەدا ئیدانە کرا
کوردانی تۆرنتۆ خۆپیشاندانێکی ناڕەزاییان لەژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورک –ەوە ئەنجامدا. لە خۆپیشاندانەکەدا بێدەنگیی رێکخراوەکان و دام و دەزگا نێونەتەوەییەکان ئیدانە کرا.
کوردانی تۆرنتۆ خۆپیشاندانێکی ناڕەزاییان لەژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورک –ەوە ئەنجامدا. لە خۆپیشاندانەکەدا بێدەنگیی رێکخراوەکان و دام و دەزگا نێونەتەوەییەکان ئیدانە کرا.
لە شاری تۆرنتۆی کەنەدا، هێرشی کیمیایی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر گەریلاکان لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و بێدەنگیی ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی (OPCW) بەرامبەر ئەو هێرشا کیمیاییانە ئیدانە کرا.
گەل لە گۆڕەپانی بلوور کۆبوونەوە و بە لافیتە و پۆستەر سەرنجی هاووڵاتییانیان ڕاکێشایە سەر هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کوردستان.
چالاکوانان بۆ ماوەی ٢ کاتژمێر بە دەم وتنەوەى دروشم و بەرزرکردنەوەى پۆستەر و لافیتە بە شەقامە سەرەکییانی شارەکەدا ڕێپێوانیان ئەنجامدا.
لە رێپێوانەکەدا دروشمەکانی 'بژی بەرخۆدانی گەریلا'، 'بژی سەرۆک ئاپۆ' 'ئەردۆغان بکوژ' دەوترانەوە.
چالاکوانانی خۆپیشاندەر راگەیاندراوێکیان خوێندەوە و لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتبوو، دەوڵەتی تورک گازی کیمیایی بەکاردەهێنێت، تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجام دەدات. بۆیە بێدەنگیی دەوڵەتە ڕۆژئاواییەکان و دامەزراوەکان و رێکخراوەکان لە بەرامبەر ئەو دڕندەیییەدا ئیدانە کرد.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، دەوڵەتی تورک سەدان جار گازی کیمیایی لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەکارهێناوە.
لە ڕێپێوانەکەدا پۆستەرەکانی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بەرزکرابوونەوە و بە دروشم و لافیتەکانیان سەرنجەکانیان راکێشایە سەر تاوانەکانی جەنگی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر.
هەروەها ژمارەیەکی زۆر راگەیاندراو بە زمانی ئینگلیزی لەبارەی تاوانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەسەر هاووڵاتییاندا بڵاوکرایەوە.
ژ.ت