هونەرمەندانی تەڤچاند پشتگیری خۆیان بۆ پارتی چەپی سەوز دەربڕی
هونەرمەندانی تەڤچاند لە ئەوروپا پشتگیری خۆیان بۆ پارتی چەپی سەوز دەربڕی کە بڕیارە لە ١٤ی ئایاردا هەڵبژاردن بەڕێوە بچێت.
هونەرمەندانی تەڤچاند لە ئەوروپا پشتگیری خۆیان بۆ پارتی چەپی سەوز دەربڕی کە بڕیارە لە ١٤ی ئایاردا هەڵبژاردن بەڕێوە بچێت.
هونەرمەندانی تەڤچاند لە ئەوروپا بە دیمەنێکی ڤیدیۆی پشتگیری خۆیان بۆ پارتی چەپی سەوز پیشاندا.
هونەرمەندان لە باڵەخانەی تەڤچاند لە کۆڵنی ئەڵمانیا کۆبوونەوە و لەسەر ناوی هونەرمەندان هۆزان دیار قسەی کرد و رایگەیاند کە پێویستە گەل لە بەرامبەر سیاسەتی رەتکردنەوە و لەناوبردنی ئاکەپە لەسەر گەلی کورد، بچێتە سەر سندوقەکانی دەنگدان و هەڵوێستی خۆی دەرببڕێت. هۆزان دیار دەرسیم باسی ئەوەشی کرد کە ئەگەر ئاکەپە سەربکەوێت، شەڕی بەرامبەر کورد سەختتر دەبێت.
هۆزان دیار وتیشی، " ئێمە هونەرمەند ئەم هەڵبژاردنانە بە مێژوویی دەزانین. دەسەڵاتی شەڕی ئاکەپە و مەهەپە ٢٠ ساڵە لەسەر دەسەڵاتە، هەموو دەرفەتەکانی بۆ لەناوبردنی دەستکەوتەکانی گەلی کورد بەکار دەهێنێت. لەسەر گەلەکەمان تیرۆر بەڕێوە دەبات. ئەگەر دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە جارێکی دیکە بێتە سەر دەسەڵات، مردن، دوورخستنەوە و زیندان لەسەر گەلەکەمان بە رەوا دەبینێت. چیاکانمان بۆردومان دەکات. ڕۆڵەکانمان شەهید دەکات. ئەم دەسەڵاتە تاوەکو دەستکەوتی گەلەکەمان لەناو نەبات، راناوەستێت. لەبەرئەوەش دەرفەتێکی مێژوویی هاتۆتە پێشەوە. پێویستە ئەم دەرفەتە باش بەکار بهێنین. ئەم شەڕ و دەسەڵاتە تێکبشکێنین و هەڵیدەینە نێو سەتڵەخۆڵی مێژوو."
ف.ق