حوسێن نارلی ڕۆژنامەنووسی سۆسیالیست گیانی لەدەستدا
ئێوارەی ٩ی کانوونی دووەم، حسێن نارلی شرۆڤەکار و پێشکەشکاری تەلەفزیۆنی جان تیڤی (CAN TV) کۆچی دوایی کرد.
ئێوارەی ٩ی کانوونی دووەم، حسێن نارلی شرۆڤەکار و پێشکەشکاری تەلەفزیۆنی جان تیڤی (CAN TV) کۆچی دوایی کرد.
هەواڵی کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس حوسێن نارلی (ئۆککەش ئونلوبەیر) لەلایەن هەڤاڵانی ڕۆژنامەنووسییەوە بڵاو کرایەوە.
نارلی هاوکات یەکێک بوو لە کەسایەتییە گرنگەکانی بزووتنەوەی سۆسیالیستی تورکیا. هەروەها یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی تەلەفزیۆنی ١٠ و جان تیڤی.
شیار مونزور، یەکێک لە هاوپیشەکانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و وتی: "زانیارییەکی دڵتەزێن، برای گەورەمان حوسێن کۆچی دوایی کرد".
جان تی ڤی-یش لە ئەکاونتی تویتەرەکەیدا بڵاویکردەوە، "یەکێک لە دامەزرێنەرانی تەلەفزیۆنی ١٠ و جان تیڤی، پێشکەشکار و هاوڕێی ئازیزمان کۆچی دوایی کرد. ئێمە بەو کۆچە ئازاری زۆرمان چەشت".
یەکێک لە هەڤاڵانی لە ڕۆژنامەی یەنی ئۆزگور پۆلیتیکا بە ناوی سوات بۆزکوش، ئەم پەیامەی بڵاوکردەوە و وتی: "هەڤاڵ و هاوڕێی ٥٠ ساڵەم، براکەم، هاوڕێم ئۆککەش ئەنلوبایەر (حوسێن نارلی) ئێوارەی ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد. بەو کۆچە زۆر نیگەران بووین و زۆر ئازارمان چەشت".
ژ.ت