هیومان رایتس وۆچ و ئای ئێف ئۆ دی: لە تورکیا مافی ئازادی رادەربرین پێشێل دەکرێت
هیومان رایتس وۆچ و ئای ئێف ئۆ دی رایانگەیاند کە فیلتەرکردن و قەدەغەکردنی ئینستاگرم پێشێلکردنی ئازادی رادەربڕینی ملیۆنان بەکارهێنەری ئەو تۆڕەیە لە تورکیا.
هیومان رایتس وۆچ و ئای ئێف ئۆ دی رایانگەیاند کە فیلتەرکردن و قەدەغەکردنی ئینستاگرم پێشێلکردنی ئازادی رادەربڕینی ملیۆنان بەکارهێنەری ئەو تۆڕەیە لە تورکیا.
رێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ (هیومان رایتس وۆچ) و کۆمەڵەی ئازادی رادەربڕین (ئای ئێف ئۆ دی) سەبارەت بە فیلتەرکردن و قەدەغەکردنی ئینستاگرام لەلایەن دامەزراوە زانیاری و راگەیاندنی تورکیا (بەتەکە) لە ٢ی ئاب راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و تیایدا باسیان لەوەکرد ئەو بڕیارە هەڕەمەکیە پێشێلکردنی مافی ئازادی رادەڕبرین و مافی زانیاری وەرگرتنە.
لە راگەیەندراوەکە داواشکراوە کە ئەو قەدەغەکارییە هەڵبوەشێتەوە و جەختیان کردووەتەوە، "کە لە دژی قەدەغەکردنی دەستڕاگەیشتن بە پلاتفۆڕمەکانی سۆشیاڵ میدیا هەنگاوی ئازایانە دەنێن". هاوکات ئەوەش بە بیرهێنراوەتەوە کە ماڵپەڕە هەوآڵیەکانی وەک دۆیچەڤلە و دەنگی ئەمریکاش لە حوزەیرانی ٢٠٢٢ەوە فیلتەر کراون و لە کۆتایی مانگی ئاداریشەوە سەدان ماڵپەڕ فیلتەر کراون. هەروەها ئاماژە بە فیلتەرکردنی واتپاد و رۆبلۆکسیش کراوە.