هەژماری ئێکسی ئیمام ئۆغلو ڕاگیراوە
هەژماری ئێکسی سەرۆک شارەوانی گەورەشاری ئەستەنبوڵ ئەکرەم ئیمام ئۆغلو لە لایەن دەسەڵاتەوە ڕاگیراوە.
هەژماری ئێکسی سەرۆک شارەوانی گەورەشاری ئەستەنبوڵ ئەکرەم ئیمام ئۆغلو لە لایەن دەسەڵاتەوە ڕاگیراوە.
هەژماری تایبەتی ئێکس X (تویتەری پێشوو)ی سەرۆک شارەوانی گەورەشاری ئەستەنبوڵ ئەکرەم ئیمام ئۆغلو کە لە زینداندایە، لە چوارچێوەی یاسای 'سانسۆرکردن'ی تورکیادا ڕاگیراوە.
ئیمام ئۆغلو لە ١٩ی ئادارەوە خراوەتە زیندانی سیلیڤیری، چەندین جار لە ڕێگەی دیجیتاڵ میدیاوە پەیامەکانی خۆی بڵاودەکردەوە. خۆپیشاندانەکان لە دژی زیندانیکردنی بەردەوامە.