هێزەکانی پاسەوانی سنوری پۆڵەندا بە گاز هێرشیان کردە سەر پەنابەران
هێزەکانی پاسەوانی سنوری پۆڵەندا بە بۆمبی گازی هێرشیان کردە سەر پەنابەرانی سەر سنوری بیلارووسیا.
هێزەکانی پاسەوانی سنوری پۆڵەندا بە بۆمبی گازی هێرشیان کردە سەر پەنابەرانی سەر سنوری بیلارووسیا.
پەنابەران لە گوندی کوسنیجای سەر سنوری پۆڵەندا و بیلارووسیا لەلایەن هێزەکانی پاسەوانی سنوری پۆڵەنداوە کرانە ئامانج.
وەزارەتی بەرگری پۆڵەندا رایگەیاند، پەنابەران بە بەرد هێرشیان کردووە و بەم شێوەیە ڕەوایەتی بە هێرشی هێزەکانی خۆیدا.
ئەلکساندر لوکاشکینۆ سەرۆککۆماری بیلارووسیا رایگەیاند، ئەوان نایانەوێت قەیرانی کۆچبەران لەسەر سنور بۆ شەڕی نێوان ئەوان و دراوسێ ئەوروپیەکانیان بگۆڕێت. بەرپرسانی ئەوروپا بیلارووسیا بە قوڵکردنەوەی قەیرانی پەنابەران تۆمەتبار دەکەن.
دوای هەفتەیەک لە قەیرانی پەنابەران، یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکا رایانگەیاند، ئەوان سزاکانی سەر بیلارووسیا فراوانتر دەکەن.
زۆربەی پەنابەرانی سەر سنوری هەردوو وڵات کوردی باشوری کوردستانن.
دۆخی پەنابەرانی سەر سنور خراپە. مانگی سوری بیلارووسیا رۆژی سێشەمەی ڕابردوو هاوکاری گەیاندە پەنابەران.
ف.ق