جەدەکە-سە و یەژەکە-سە: لە ڤیستیڤاڵی چاندی کورد کۆدەبینەوە

جەدەکە-سە و یەژەکە-سە دەڵێن: "لە ڤیستیڤاڵی چاندی کورد کۆدەبینەوە".

ئەمساڵ ٣١ هەمین ڤیستیڤاڵی نێونەتەوەیی چاندی کورد لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت. بانگەواز لە کوردستانیان و دۆستەکانیان کرا بەشداربن.

کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە سویسرا (جەدەکە-سە) و یەکێتی ژنانی کورد لە سویسرا (یەژەکە-سە)، گوتیان: "گەلی کورد بە پراکتیکی بەرخۆدانی دەیان ساڵەی خۆی، هەنگاوێک زیاتر لە ئازادی نزیکبۆتەوە. بانگەواز لە گەل و دۆستەکانمان دەکەین ئەم بەرخۆدانە بکەنە بناغە و بەشداری ڤیستیڤاڵی نێونەتەوەیی چاندی کورد بکەن".

"دەبێت خاوەندارێتی لە بەهاکانمان بکەین"

لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "ئەو دەمەی سیاسەتی قڕکردنی چاندی و جەستەیی لەسەر گەلی کورد دەسەپێنرێت، باشترین وەڵام خاوەندارێتیکردن و درێژەدانە چاندەکەمان. ٩ ی ئەیلول، ڕۆژی شەممە بە درووشمی "لە سەد ساڵەی لۆزاندا، چارەسەر بۆ پرسی کورد و ستاتۆ بۆ کوردستان" لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا، ڤیستیڤاڵی نێونەتەوەیی چاندی کورد بەڕێوەدەچێت. ئامانجی سەرەکیمان لەم ڤیستیڤاڵە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و پیشاندانی بەرخۆدانی مێژوویی چاندی کورد و تێکۆشانە بە هەموو جیهان. بەم بۆنەیەوە، بانگەواز لە هەموو گەل و دۆستانمان دەکەین، بەشداری ڤیستیڤاڵی چاندی کورد بکەن لە ٩ ی ئەیلول".

شوێنی وەستانی پاسەکان

شوێن و کاتی دەرچوونی پاسەکان لە سویسراوە بەرەو فرانکفۆرت، بەم جۆرەیە:

"سۆلۆزورن: West Bahnhof 4500 Solothurn

کات: ٢٣:٠٠

بازل:  Elsasserstrasse 215, 4056

کات: ١:٠٠

ڕاپەرسویل: Churerstrasse 120, 8808 Pfaffikon SZ

کات: ٢٣:٣٠

زوگ: Hinterbergstrasse 19, 6330 Cham 

کات: ٢٣:٣٠

لوزەرن: Mythenstrasse 7, 6003

00:00

ژنێڤ: Rue du Vieux Billard 3, 1205 Geneve

00:00

بێرن: Fischermättelistrasse 6, 3008

کات: ٢٣:٣٠

بێل: General-Dufour-Strasse 60, 2502

کات: ٢٣٠٠

لێنزبورگ: Sägestrasse 44, 5600

کات: 00:00

زیوریخ: Steinwiesenstrasse 1, Schlieren

کات: 00:00

لۆزان: Place du Tunnel 24, Lausanne

کات: 00:30"