خاوەن خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی و ژنە چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ جۆدی ویلیامز لە مەدیا خەبەر تیڤی قسەی کرد و پرسیارەکانی ئەرەم کانسۆی وەڵامدایەوە. جۆدی ویلیامز ئاماژەی بەوەدا هەوڵەکانی ئاشتیی ڕێبەر ئاپۆ لە دۆخی بلاوبوونەوەی شەڕ و قڕکردن لە تەواوی جیهاندا پێشکەوتنێکی زۆر گرنگ و ئەرێنییە و گوتی: "عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئاشتیی هەنگاو دەنێت. بەڕاستی بینینی ئەم هەوڵانەی بۆ ئاشتی ئیلهام بەخشە بۆ کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی."
دەبێت تورکیا بە دڵسۆزی وەڵامداتەوە
جۆدی ویلیامز ئاماژەی بەوەدا دەبێت بۆ بەشداری بوونی ڕێبەر ئاپۆ لە پڕۆسەی ئاشتیی پێویستە هەلومەرجی بونیاتبنرێت و جەختی کردەوە دەبێت تورکیا بە شێوەیەکی دڵسۆزانە و جددیەتەوە وەڵامی پڕۆسەکە بداتەوە.
جۆدی ویلیامز ئاماژەی بەوەدا پێویستە سەلامەتی ڕێبەر ئاپۆ ڕەچاو بکرێت و بانگەوازی لە دەوڵەتی تورک کرد دەست لە یاریکردن هەڵگرێت و لەگەڵ سیاسیەکانی کورددا دەست بە دیالۆگی مانادار بکات و کۆتایی بە شەڕ بێنێت.
'عەبدوڵا ئۆجالان بە هەوڵەکانی بەربژێرێکی جددییە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی'
جۆدی ویلیامز ئاماژەی بەوەشکرد دانوستانەکانی ڕێبەر ئاپۆ لەسەر بنەمای ئاشتیی، ئاسایش کردوونی بە بەربژێرێکی گرنگی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی و گوتی: "ئەم پڕۆسەیەیی عەبدوڵا ئۆجالان، بۆ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەربژێرێکی جدییە."