جەماڵ تانهان، کە دوای ئیفلیج بوونی ئازادکرا، ماوەی ٣٩ ڕۆژە باری تەندروستی تێکچووە
جەمال تانهان لە زیندانی تیپی (ف)لە بۆلو ئیفلیج بوو و دواتر ئازاد کرا، ماوەی ٣٩ ڕۆژە لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەدا ژیانی لەبەر مەترسیدایە.
جەمال تانهان لە زیندانی تیپی (ف)لە بۆلو ئیفلیج بوو و دواتر ئازاد کرا، ماوەی ٣٩ ڕۆژە لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەدا ژیانی لەبەر مەترسیدایە.
زیندانی نەخۆش جەماڵ تانهان تەمەن ٦٨ ساڵ ماوەی ٣٠ ساڵ لە زیندان مایەوە، ڕۆژی ٢٣ی تشرینی یەکەم لە زیندانی تیپی (ف)لە بۆلو ئیفلیج بوو.
تانهان بۆ یەکەمجار گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی دەوڵەتی عیززەت بایسال لە شاری بۆلو، لەوێشەوە لە ٢٧ی تشرینی یەکەم گواسترایەوە بۆ بەشی نەشتەرگەری گشتی نەخۆشخانەی شاری ئەسکیشەهیر و لە ڕۆژی ٦ی تشرینی دووەم بڕیاری ئازادکردنی درا.
ماوەی ٣٩ ڕۆژە لە بەشی فریاکەوتن چارەسەری بۆ تانهان دەکرێت. جەماڵ تانهان کە لە قۆناغی چواری شێرپەنجەدایە، نەخۆشییەکە هەموو جەستەی تەنیوەتەوە.
هەروەها تانهان ناتوانێ قسە بکات، تای هەیە و ئاو لەسەر جەرگی کۆبووەتەوە.
ئایشە تانهان، کچی تانهان دەڵێت، دۆخی باوکی زۆر خراپتر دەبێت، چونکە کاتێ لە زینداندا بوو، درەنگ ناردیان بۆ چارەسەری، ئەگەر زووتر چارەسەری بۆ بکرایە، بێگومان تووشی ئەم دۆخە نەدەبوو.