جەنگاوەرانی هەبەدەهە بۆ یادی فەرماندە عەگید جڤیان چالاکییان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی بزووتنهوهی شۆڕشگێڕی یهكگرتووی گەلان (هەبەدەهە - HBDH) بۆ یادی فەرماندەى هەپەگە عەگید جڤیان لە ١١ و ١٦ی تشرینی یەکەمدا لە مێرسین دوو چالاکییان ئەنجامدا.
جەنگاوەرانی بزووتنهوهی شۆڕشگێڕی یهكگرتووی گەلان (هەبەدەهە - HBDH) بۆ یادی فەرماندەى هەپەگە عەگید جڤیان لە ١١ و ١٦ی تشرینی یەکەمدا لە مێرسین دوو چالاکییان ئەنجامدا.
جەنگاوەرانی بزووتنهوهی شۆڕشگێڕی یهكگرتووی گەلان (هەبەدەهە - HBDH) لە راگەیاندراوێکدا لەبارەی ئەو چالاکییانەوە باسی ئەوەیانکردووە، رژێمی ئاکەپە – مەهەپە، کە بە عەقڵییەتی نەتەوە دەوڵەت و فاشیست دەجوڵێتەوە و هەروەها هێزە کاپیتالیستە نێونەتەوەییەکان بەرامبەر بە گەلانی بندەست لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا سیاسەتی چەپەڵ و شەڕانگێزانەیان بۆ پاکتاوکردن درێژە پێدەدەن.
لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "رژێمی فاشیستی ئاکەپە بە پشتیوانیی ئەمریکا، رووسیا، ناتۆ و هێزە ئەوروپییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بووە هۆی ئەوە ملیۆنەها مرۆڤ بە تایبەتی گەلی کورد لەسەر ماڵ و حاڵی خۆیان ئاوارە ببن و بوونە هۆی گیان لەدەستدانی ژمارەیەکی زۆری مرۆڤ. بە ناوی جەنگاوەرانی بزووتنهوهی شۆڕشگێڕی یهكگرتووی گەلان (هەبەدەهە - HBDH) رایدەگەیەنین، ئێمە لە هەموو شوێنێکدا لە دژی ئەو رژێمە فاشیستییە تێدەکۆشین".
لە راگەیاندراوەکەدا باسی ئەوەشکراوە، هەڵمەتی کەجەکە بە ناوی "کاتی ئازادییە" بۆ گەلانی تورکیا زۆر گرنگە و بە ناوی بزووتنهوهی شۆڕشگێڕی یهكگرتووی گەلان (هەبەدەهە - HBDH) لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتەدا بە رۆحی خۆتەیارکردنی هەمەلایەنە لە کارگەکان، شەقامەکان و چیاکاندا لە دژی فاشیزم خۆمان بەرێکخستن دەکەین و ئازادی مسۆگەر دەکەین.
بەپێی راگەیاندراوەکە، لە ١١ی تشرینی یەکەمدا لە ناوچەى یەنیشەهیری مێرسین بە بۆمب لە دژی پاسەوانەکانی دەوڵەتى تورک چالاکی ئەنجامدرا و ژمارەیەکی زۆر پاسەوانی دەوڵەتی تورک بریندار بوون.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە ١٦ی تشرینی یەکەمدا لە ناوچەی ئاکدەنیز لە مێرسین لە دژی ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی پۆلیس بە بۆمب چالاکی ئەنجامدرا و زیانێکی زۆر بە ئۆتۆمبێلەکە گەیشت.
لە راگەیاندراوەکەدا باسی ئەوەشکراوە، ئەو ٢ چالاکییە بۆ یادی عەگید جڤیان ئەندامی دەستەى سەربازیی هەپەگە ئەنجامدراون.
ژ.ت