جەنگاوەرانی هەبەدەهە چالاکی بۆمبەییان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی تیمی ناگیهان ئاکارسەلی هەبەدەهە رایگەیاند، لە چوارچێوەی ناوچەی بایراکلی ئیزمیر بە بۆمب لەبەرانبەر مارکێتی (ئا ١٠١) چالاکیان ئەنجامداوە.
جەنگاوەرانی تیمی ناگیهان ئاکارسەلی هەبەدەهە رایگەیاند، لە چوارچێوەی ناوچەی بایراکلی ئیزمیر بە بۆمب لەبەرانبەر مارکێتی (ئا ١٠١) چالاکیان ئەنجامداوە.
جەنگاوەرانی هەبەدەهە راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە و باسی ئەوەیان کرد کە بەهۆی ساڵیادی پیلانگێڕێ نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ چالاکیەکانیان بەردەوام دەبن.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، " هیچ پیلانگێڕیەکی دوژمن، دیلکردنی کادرە پێشەنگەکانی شۆڕشی یەکگرتوو ناتوانێت رێگری لە بەهێزبوونی شۆڕش بگرێت و ناتوانێت ئاستەنگی بکات.
نیشانەی ئاشکرای ئەمەش چالاکیەکانی جەنگاوەرانی هەبەدەهەیە کە هەموو رۆژێک لە شارەکانی تورکیا و کوردستان ئەنجامی دەدەن. لەبەرانبەر هێرشەکانی دەوڵەتی فاشێست، جەنگاوەرەکانمان بە فیداکاریەکی گەورە شۆڕشی یەکگرتوو بەرەو پێشەوە دەبەن.
جەنگاوەرەکانمان بەم تیکۆشانە لەبەرانبەر پیلانگێڕێ نێونەتەوەیی، ٩ی تشرینی یەکەم چالاکیان ئەنجامداوە.
وەک تیمەکانی ناگیهان ئاکارسەلی هەبەدەهە لە گەڕەکی گوموشپالای ناوچەی بایراکلی ئیزمیر لەبەرانبەر مارکێتی (ئا ١٠١) چالاکیەکی بۆمبەییان ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا زیانێکی گەورەی مادی بەر مارکێتەکە گەیشتووە."
ف.ق