جەنگاوەرانی هەبەدەهە چالاکیان ئەنجامدا

جەنگاوەرانی ئاتاکان ماهری هەبەدەهە ڕایانگەیاند لە ناوچەی توزلای ئەستەنبوڵ لە دژی کارگەیەکی بۆیاخ چالاکیەکی سابۆتاژیان ئەنجامداوە و کارگەکەیان بە تەواوی سوتاندوە.

چالاکی سابۆتاژ

جەنگاوەرانی ئاتاکان ماهری هەبەدەهە ئاماژەیان بەوەدا تەڤگەری یەکێتی گەلان دەکەوێتە ناو ٨ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندی خۆیەوە و بە چالاکیەکانی خۆی بەهێز دەکات.

لە ڕاگەیانداوەکەدا هاتووە: "ئامانجی سەرەکی ئێمە پوچەڵکردنی سیاسەت فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە و لەناوبردنی هێرشە داگیرکارییەکانی سەر کوردستانە."

هەبەدەهە ڕایەگەیان جەنگاوەرەکانی لە یادی ساڵوەگەڕی دامەزراندنی تەڤگەری شۆڕشی یەکگرتووی گەلان چالاکیەکان بەردەوام دەکات و پەیوەست بە چالاکیەکەی توزلای ئەم زانیایانەی بڵاوکردەوە:

"١١ی ئادار لە کاتژمێر ١٥:٠٠ لە توزلای لە دژی کارگەیەکی بۆیاخ چالاکیەکی سابۆتاژمان ئەنجامدا. بە ڕێگەی تایبەتی چالاکی سابۆتاژمان پێکهێنا و لە ئەنجامدا کارگەکە بەتەواوی سوتێنرا."