جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە دژی'ناوەندێکی لەشفرۆشی' چالاکیان ئەنجامدا

جەنگاوەرانی یولاش ئادالی هەبەدەهە ڕایانگەیاند لە ئەسەنیۆرتی ئەستەنبوڵ لە دژی ناوەندێکی لەشفرۆشی و بازرگانی ماددەی هۆشبەر چالاکیان ئەنجام داوە.

جەنگاوەرانی یولاش ئادالی هەبەدەهە لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایانگەیاندووە وەک شەڕڤانانی فیدای شۆڕشی یەکگرتوو، لە ساڵوەگەڕی دامەزراندنیاندا ڕیزێک چالاکیان لە دژی فاشیست ئەنجامداوە.

لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "لە ١٠ی ئادار ناوەندێکی لەشفرۆشیمان لە ئەسەنیۆرتی لە ئەستەنبوڵ کردوە بە ئامانج. لە جێگایی نیشتەجێبوون بازرگانانی ماددەی هۆشبەر گەنج و گەلیان بە ماددەی هۆشبەر ژەهراوی دەکرد و لەشفرۆشیان بەسەر ژناندا دەسەپاند. بۆیە جەنگاوەرانمان لە کاتژمێری ٥ی بەرەبەیان هێرشیان کرد سەر ئەم شوێنەی نیشتەجێبوون لە کۆڵانی ئۆزدەمیر لە گەڕەکی ئەتاتورک، لە ئەنجامی چالاکیە سابۆتاژەکەدا ئاگر لەو ناوەندە بەردرا."