بە دیمەن

جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە گەبزە دامەزراوەیەکی ڕیسایکلین-یان سووتاند

جەنگاوەرانی ئۆڵاش ئادالی هەبەدەهە ڕایگەیاند، لە دژی ئۆپەراسیۆنە داگیرکارییەکان لە باشووری کوردستان، لە گەبزە کارگەیەکی ڕیسایکلینی سەر بە فاشیستان سووتاندووە.

جەنگاوەرانی هەبەدەهە بەیاننامەیەکی نووسراویان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند کە لە کاتژمێر ١٥:٠٠ی ٢٤ی تەمموزدا لە گوندی پەلیتلی گەبزە ئاگریان لە دامەزراوەیەکی ڕیسایکلین بەرداوە.

هەروەها جەنگاوەرانی هەبەدەهە ڕایگەیاندووە کە ئەم چالاکییە وەک وەڵامێک بۆ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دەوڵەتی تورک لە باشووری کوردستان ئەنجامدراوە، ئاماژەش بەوەشکراوە کە لە چالاکییەکەدا زیانێکی زۆر بەر کارگەکە کەوتووە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "وەک ئەندامانی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان لە هەموو بوارێکەوە دژی فاشیزم تێکۆشان دەکەین و دەبینە ترسی شەوانەی فاشیزم. گەریلاکانمان لە شاخ، جەنگاوەرەکانمان لە شارەکان و هەڤاڵانمان لە زیندانەکان دژی فاشیزم لە تێکۆشاندان.

ئێمە وەک جەنگاوەرانی هەبەدەهە بانگەوازی لە هەموو گەلەکەمان دەکەین؛ خۆیان لە ڕیزەکانی شۆڕشی یەکگرتوودا بەڕێکخستن بکەن! لێپرسینەوە لە فاشیزم بکەن! وەرن با دژی فاشیزم لەناو ڕیزەکانی هەبەدەهە دا سەمای ئازادیی بگێڕین."