جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە موغلا، ئاگریان لە کارگەیەکی ریسایکلین بەردا

جەنگاوەرانی بەندا ئامەد-هەبەدەهە ڕایگەیاند، لە ناوچەی کۆیجەگیزی سەر بە موغلا بە تەکنیکی سابۆتاژ ئاگریان لە کۆکارگەیەکی ڕیسایکلین بەردا بەرداوە.

جەنگاوەرانی بەندا ئامەدی هەبەدەهە ڕایگەیاند کە ڕۆژی ٢٧ی تەمموز کاتژمێر ٠٢.٣٠ لە ناوچەی کۆیجەگیزی- موغلا، لە ناوچەی پیشەسازی بە تاکتیکی سابۆتاژ ئاگریان لە کارگەیەکی ریسایکلین بەرداوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ئەم چالاکییە وەک وەڵامێک بۆ هێرشە داگیرکەرییەکان لە باشوور و باکوری کوردستان ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا کارگەی ڕیسایکلین سووتا و لەناوچوو."

جەنگاوەرانی هەبەدەهە، لە ڕاگەیاندراوەکەیاندا زانیارییان داوە کە کارگەیەکیش زیانی بەرکەوتووە و وتی: "دوای چالاکییەکە، جەنگاوەرەکانمان بە سەلامەتی گەیشتوونەتەوە شوێنەکانی خۆیان، بە هۆی چالاکییەکەوە بە هەزاران لیرە زیانی ماڵی بەر کارگەکان کەوتووە.

هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا هۆشداری دراوە: "ئێمە لێپرسینەوە و تۆڵە لە هەر ناوەند و کەسانێک دەکەینەوە کە دژی گەل تاوان ئەنجام دەدن! هەروەها دژی داگیرکاری لە کوردستان شەڕ دەکەین! هەروەک چۆن درۆنە پێشکەوتووەکانتان دەخرێنە خوارەوە، تێکشکاندنی خۆتانیش مسۆگەرە!"