جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە ئاڤجلەر کۆگایەکیان سووتاند

جەنگاوەرانی نەواڵ مێردین- هەبەدەهە ڕایگەیاند هێزەکانیان لە ناوچەی ئاڤجلەری ئەستەنبوڵ کۆگایەکیان ئاگرداوە.

 جەنگاوەرانی نەواڵ مێردین- هەبەدەهە لە ڕایگەیاند: "لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان لە کوردستان، لە شارە گەورەکاندا بەردەوامین لە تۆڵە سەندنەوە لە  فاشیستان."

هەروەها جەنگاوەرانی هەبەدەهە ڕایگەیاند، لە ٢٣ی تەمموز لە گەڕەکی تەحتاقەڵای ئاڤجلەری ئەستەنبوڵ، ئاگریان لە کۆگاکە بەرداوە کە کەرەستەی بیناسازی و کەرەستەی ئاسن تێدا هەڵدەگیرێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "ئەم چالاکییە بۆ یادی ئەو هەڤاڵانەمان ئەنجامدراوە کە دژی ئۆپەراسیۆنە داگیرکارییەکان لەسەر هێڵی بەرخۆدان شەڕیان کرد و شەهید بوون. لەئەنجامی چالاکییەکەدا، کۆگایەک بەتەواوی لەناو برا و بە هۆی ئاگرەکەوە زیان بە کارگەکانی دەوروبەریش گەیشتووە."

هاوکات لە ڕاگەیەندراوەکەدا سەرنج بۆ هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک ڕاکێشراوە و باس لەوەش کراوە کە فاشیزم تەنانەت بەرگەی سەمای کوردیش ناگرێت.

هەبەدەهە داوای لە گەنجان کرد بە مەبەستی لەناوبردنی سیستەمی ڕەگەزپەرست-فاشیست بچنە ڕیزەکانی هەبەدەهەوە و لێپرسینەوە لە دامودەزگا و لایەنگرانی فاشیستان بکەن.

هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا وەها هۆشداریی دراوە: "وەک ئەندامانی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان، هەموو ئەو دامەزراوە و کەسانەی کە پارەی شەڕی گڵاو دابین دەکەن، دەبنە ئامانجی ئێمە! و ناتوانن لە دادپەروەری گەل هەڵبێن! ئێمە تۆڵەی هەموو هەڤاڵانی نەمرمان دەکەینەوە."