جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە ئەدەنە ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی پۆلیسیان کردەئامانج

جەنگاوەرانی ئاینور ئادای هەبەدەهە رایانگەیاند کە لە ئەدەنە ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی پۆلیسیان کردووەتە ئامانج.

لە راگەیەندراوەکەی جەنگاوەرانی ئاینور ئادای هەبەدەهەدا هاتووە، "بۆ سەندنەوەی تۆڵەی هاوڕیانی نەمرمان و هاوڕێ سینان دێرسیم ئێمە گورز لە دوژمن دەوەشێنین".

سەبارەت بە ئەنجامدانی چالاکی لە دژی ئۆتۆمبێکی پۆلیسەکان هاتووە، "شەوی ٢٦ی تشرینی یەکەم لە ئەدەنە/ شاکرپاشا ئێمە ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی پۆلیسەکانمان کردە ئامانج. لە ئەنجامی ئەو چالاکیەدا کە بە کۆکتێل مۆلۆتۆف، نارنجۆک و چەک ئەنجامدرا، ئۆتۆمبێلەکە درایە بەر ئاگر و ترس و دڵەڕاوکێ لەو شوێنە دروست بوو".

هـ . ب