جەنگاوەرانی هەبەدەهە: رێگە بە سیخوڕی نادەین

جەنگاوەرانی تیمی عەلی کاسرگای هەبەدەهە رایگەیاند کە لە ناوەندی شاری مێرسین لەدژی تەرزی کەریم کە هەوڵیداوە بە پارە گەنجان بکاتە هاوکاری دەسەڵات چالاکیان ئەنجامداوە و وتی، رێبە سیخوڕی نادەن.

جەنگاوەرانی تیمی عەلی کاسرگای هەبەدەهە لە راگەیەنراوێکدا ئامەژەی بەوەکرد کە، لە ١٠ی ئاب کاتژمێر ٠٣:٠٠ لە ناوەندی مێرسین کە دڵی ئاکدەنیزە، لەدژی کەسێک بەناوی تەرزی کەریم چالاکیان ئەنجامداوە کە هەوڵیداوە گەنجان بە پارە بکاتە سیخوڕ.

هەبەدەهە باسی ئەوەی کرد کە، جەنگاوەرانیان کارگە و ماڵێکیان بە فیشەکی هەوایی کردووتە ئامانج و وتی:

" دوارۆژی گەلی رەنجدەرمان، بە سەرکەوتنی شۆڕشی یەکگرتووە وابەستەیە. سەرکەوتنی شۆڕشیش گرێدراوی بەشداریکردنە لە ریزەکانی تێکۆشانی گەنجان. ئەوەی گەنجان بەدەست بهێنێن، دوارۆژی بەدەستهێناوە. دوژمن لەبەرئەوەی ئەم راستیە دەزانێت، دەستی بە رزاندنی گەنجان کردووە. دەوڵەت گەنجان بەکاردەهێنێت و دەیانکات بە سیخوڕ. جەنگاوەرانمان بۆ ئەو کەسانەی کە هاوکاری دەوڵەت دەکەن، چالاکی ئەنجام دەدەن.

ئێمە رێگە نادەین، هاوکارەکان ئەم کارە بکەن. ئێمە ئەمڕۆ هوشداری بە ئەو کەسانە دەدەین. سبەینێ لەناویان دەکەین! ئێمە رێگە بە رزاندن و لەناوبردنی گەنجان نادەین."

ف.ق