بە دیمەن

جەنگاوەرانی هەبەدەکە لە موغلا ئاگریان لە کارگەی دروستکردنی یەخت و بەلەم بەردا

جەنگاوەرانی باز ئازاد پیرۆی هەبەدەهە، ڕایانگەیاند لە دژی گۆشەگیری و هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک، لە چالاکیەکەی وەڵامدانەوەدا لە موغلا ئاگرییان لە کارگەی دروستکردنی یەخت و بەلەم بەرداوە.

جەنگاوەرانی باز ئازاد پیرۆی هەبەدەهە، ڕایانگەیاند جەنگاوەرەکانیان لە موغلا ٢٥ی ئەیلول کاتژمێر ٠٤:٠٠ ئاگریان لە کارگەی ئێچملەرێ  بۆ دروستکردنی یەخت و بەلەم بەرداوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە لە چالاکیەکەدا چەندین یەخت سوتێنراون و جەنگاوەرانیان بە سەلامەتی لە جێگەکە گەڕاونەتەوە.

چالاکیەکە لە دژی گۆشەگیری ئەنجامدراوە

جەنگاوەرانی باز ئازاد پیرۆی لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەیان بەوەکردووە چالاکیە وڵامێکە لە دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و راشیگەیاندووە: "بەڕێز و پێزانینەوە یادی هەموو هاوڕێیانمان دەکەینەوە کە لە پێناو تێکۆشانی ئازادی گەلەکەماندا شەهیدبوون. تا مسۆگەرکردنی ئازادی و تێکشکاندی هێرشەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک، چالاکیەکانمان لە شار و چیادا بەردەوام دەبێت."